شێرپەنجەی کۆڵۆن چییە ؟
وێستگە ستایل-
کۆڵۆن بەشێکی گرنگی کۆئەندامی هەرسە کە ناو دەبرێت بە ڕیخۆڵە ئەستوورە، لەڕێگەی کۆڵۆنەوە ئەو ئاوەی ڕۆژانە دەیخۆینەوە جارێکی تر دەگەڕێتەوە لەگەڵ ماددە کانزاییەکان بۆ لەش، هاوکات پاشەڕۆکانیش لە کۆڵۆنەوە فڕێ دەدرێتە دەرەوەی لەشی مرۆڤ، شێرپەنجەی کۆڵۆن یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەی کۆئەندامی هەرس لە جیهاندا.
خۆشبەختانە ئەم شێرپەنجەیە دەتوانرێت پێش وەخت چارەسەر بکرێت یان ڕێگەی لێبگیرێت، بەپێی ڕێنماییە جیهانیەکان کاتێک هاووڵاتیان تەمەنیان گەیشتە 50 ساڵ پێویستە نازۆر ئەنجام بدەن یان ئەگەر لەخێزانێکدا شێرپەنجە هەبێت ئەوا بێگومان دەبێت ئەندامانی دیکەی خێزانەکەش پێش تەمەنی 50 ساڵی پشکنین بکەن.
شێرپەنجەی کۆڵۆن بەگرێیەکی بچوک دەستپێدەکات، ئەگەر ئەم گرێیە بەهۆی پشکنینەوە دەستنیشان بکرێت، دەتوانرێت بەئاسانی چارەسەر بکرێت و ڕێگا لە زیادبوونی بگیرێت، ڕەنگە هەربەهۆی (نازۆرەوە) بتوانرێت لاببرێت و پێویست بە نەشتەرگەری نەکات، هەرچەندە نیشانەکانی سەرەتا کە شێرپەنجە دروست دەبێت هەستی پێناکرێت بەڵام کەسەکە لەوانەیە خوێنی دابەزێت یان هەست بەبێهێزی بکات یاخود پیساییەکەی خوێنی پێوە بێت.
- هۆکارەکانیشی بە زۆری بریتین لە:
1- هەوکردنی درێژ خایەن ئەگەر بمێنێتەوە و چارەسەر نەکرێت یاخود ئەگەر بۆماوەیی بێت.
2- گرژبوونی کۆڵۆن هۆکاری دووەمە کە لە کوردستاندا بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە لە ئێستادا.
PM:12:50:17/07/2025
ئهم بابهته 268
جار خوێنراوهتهوه