‌توێژینەوەیەک: دەرزی کێش دابەزاندن ئەم سوودە گرنگەی هەیە

وێستگە ستایل-

لە نوێترین توێژینەوەیەکی ئەمریکیدا ئاشکرابووە دەرزی مۆنجارۆ کە دەرمانێکی دابەزاندنی کێشە دەکرێت ببێتە هۆی کەم کردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک.

دەرزی مۆنجارۆ کار لەسەر وەرگری GLP-1 دەکات و دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێشی جەستە کە ئەمەش یارمەتیدەرە لە کەم کردنەوەی مەترسی تووشبوون بە جەڵدەی دڵ، جەڵدەی مێشک و نەخۆشییەکانی گورچیلە.

توێژینەوەکە تیشکی خستۆتە سەر سەرەکیترین پێکهاتەی دەرزی مۆنجارۆ بە ناوی tirzepatide کە دەکرێت یارمەتیدەر بێت لە خاو کردنەوەی گەشەی خانە شێرپەنجەییەکانی مەمک، ئەم توێژینەوەیە لەسەر ژمارەیەک لە مشک ئەنجامدراوە کە دەرکەوتووە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ هەیە لە نێوان کەمی کێشی جەستە و بچووکی قەبارەی خانە شێرپەنجەییەکان بە هۆی کەم بوونەوەی شانە چەورییەکانی جەستە لە دوای بەکارهێنانی ئەم دەرزییە.

شێرپەنجەی مەمک یەکەم بڵاوترین جۆری شێرپەنجەیە لە خانماندا لە سەرتاسەری جیهاندا، زوو دەستنیشان کردنی ئەم نەخۆشییە دەکرێت یارمەتیدەربێت لە چاک بوونەوەی کەسی تووشبوو. 


PM:12:07:17/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌