چۆنیه‌تی خۆپاراستن له توشبوون به شه‌كره‌ی جۆری دوو
وێستگە ستایل-
دكتۆره یكاترینا دۆدینسكایا به‌ڕێوبه‌ری تاقیگه‌ی زانستی تایبه‌ت به زانستی پیری له زانكۆی پیرۆگۆڤ ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كات به سیستمی خۆراكی ته‌ندروست و چالاكی جه‌سته‌ی ده‌توانن ئه‌گه‌ری توشبوون به شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م كه‌مبكه‌نه‌وه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" باوترین ئه‌و هۆكارانه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م زیاد ده‌كات، تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌نه واته سه‌روو 45 ساڵ و كه‌می چالاكی جه‌سته‌ی و خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به‌كاربۆهیدرات و چه‌وری گۆڕاو و ژه‌می خێرایه، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه توشبووی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس و به‌رزی په‌ستانی خوێن و شه‌كره‌ی دووگیانین ئه‌گه‌ری توشبوونیان زۆره به‌م نه‌خۆشییه، بۆماوه‌ی %45-40 توشبوون به‌م جۆره‌ی شه‌كره زیاد ده‌كات"
ئه‌م پزیشكه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه خواردنی خۆراكی ته‌ندروست و وه‌رزشكردن و كۆنترۆڵكردنی كێشی له‌ش مه‌ترسی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه كه‌مده‌كه‌نه‌وه، دووركه‌وتنه‌وه له خواردنی شیری و به‌رهه‌مه‌كانی ئاردی سپی هه‌نگاوێكی باشه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه.
شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشییانه‌ی پێی ده‌وترێت" زوو پیركه‌ر" به‌ڵام ده‌كرێت به ژیانێكی ته‌ندروستانه ئه‌گه‌ری توشبوون به‌م نه‌خۆشییه كه‌مبكرێته‌وه.
AM:11:04:16/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 1060
جار خوێنراوه‌ته‌وه