ئاگاداربن..زۆر نوستن زیانی هه‌یه
وێستگە ستایل-
نوستن یه‌كێكه له پێویستیه سه‌ره‌كیه‌كان بۆ ئارامبوونه‌وه‌ی مێشك و جه‌سته‌ی مرۆڤ هاوشێوه‌ی ئاو و خواردن، چونكه یارمه‌تی دوباره چالاكبوونه‌وه‌ی جه‌سته و مێشك ده‌دات.
كه‌مخه‌وی زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت له‌به‌رامبه‌ردا نوستنی زۆر هه‌مان كاریگه‌ری ده‌بێت، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاگای ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه زیاتر له 9 كاتژمێر ده‌خه‌ون به به‌رده‌وامی چونكه ئه‌مه په‌یوه‌ندی به گرفتی ته‌ندروستیه‌وه هه‌یه.
نوستنی ته‌ندروست به‌گوێره‌ی ته‌مه‌ن ده‌بێت له‌م كاتژمێرانه تێپه‌ڕ نه‌كات:
- كه‌سانی پێگه‌یشتوو:7-8 كاتژمێر ڕۆژانه.
- هه‌رزه‌كاران: 8-10 كاتژمێر ڕۆژانه.
- منداڵ: 9-12 كاتژمێر به‌گوێره‌ی ته‌مه‌نه‌كه‌ی.
نوستن 9-10 كاتژمێر و زیاتر به به‌رده‌وامی ئاماژه‌یه بۆ هه‌بوونی گرفتی ته‌ندروستی یان كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی دروستده‌كات.
زیانه‌كانی زۆر نوستن بریتین له:
1-زیادبوونی مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان: ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان خستۆته ڕوو ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆر ده‌خه‌ون ئه‌گه‌ری توشبوونیان به‌م نه‌خۆشییانه هه‌یه:
-نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.
- شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م.
- قه‌ڵه‌وی.
2- سه‌رئێسه و ئازاری پشت:
زۆر نوستن هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی توشی ئازاری سه‌ر و پشت و مل ببیت.
3-ته‌مه‌ڵی و كه‌می چالاكی جه‌سته‌يی:
زۆر نوستن واده‌كات به‌درێژای ڕۆژ هه‌ست به ته‌مه‌ڵی بكه‌یت، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌س باوه‌ڕیان وایه ئه‌گه‌ر زۆر بخه‌ون زیاتر چالاك ده‌بن.
4-تێكچوونی مه‌زاج و خه‌مۆكی:
پسپۆڕان ئاگای ده‌ده‌نه ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆر ده‌خه‌ون، چونكه خه‌وی زۆر په‌یوه‌ندی به زیادبوونی نیشانه‌كانی خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێوه هه‌یه و واده‌كات كه‌سه‌كه چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كه‌م ببێته‌وه و زیاتر ئاره‌زووی ته‌نهایی بكات.
5-تێكچوونی كاتژمێری بایلۆجی جه‌سته:
زۆر نوستن كاتژمێری بایلۆجی جه‌سته تێكده‌دات به‌هۆیه‌وه نوستن قورس ده‌بێت و به‌گشتی كار ده‌كاته سه‌ر سیستمی ژیانكردن.
AM:10:27:16/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 1032
جار خوێنراوه‌ته‌وه