پێویستە چ دەرمانێک بهكاربهێندرێت لە کاتی توشبوون به نەخۆشی قوڵۆن؟
وێستگە ستایل-
قۆڵۆن یان وروژانی قۆڵۆن، یەكێكە لە نەخۆشییە بەربڵاوەكان كەتووشی كۆئەندامی هەرس دەبێت لە مرۆڤدا بەتایبەتیش ڕیخۆڵە گەورە، بەپێی ئامارەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) نزیكەی لە (15% - 25%) ی مرۆڤهكان لهجیهاندا ئهگهری توشبوونیان ههیه بەم نەخۆشییە، سهبارهت به چارهسهر هەریەک لەم دەرمانانە پێویستە لە ژێرچاودێری پزیشکی پسۆڕدا بەکار بهێنرێت بۆ چاكبوونهوه لهم نهخۆشییه.
جۆری ئەو دەرمانەی کە پێویستە بۆ نەخۆشی قۆڵۆن، بەندە بە حاڵەتە تایبەتەکەی قۆڵۆن. "نەخۆشی قۆڵۆن" زاراوەیەکی گشتییە و دەتوانێت ئاماژە بە چەند حاڵەتێکی جیاواز بکات وەک:
1- نەخۆشی گرژبوونی ڕیخۆڵە (IBS) .
-دژە گرژبوون: بۆ نموونە، هیۆسین بوتیلبرۆماید (بوسکۆپان) – بۆ گرژبوون و ئازار.
-نەرمکەرەوەی پیسایی: بۆ نموونە، لاکتولۆز، پۆلی ئیتیلێن گلایکۆڵ.
- پرۆبایۆتیکەکان: لەوانەیە یارمەتیدەر بن لە ڕێکخستنی بەکتیریای ناوپۆشت ڕیخۆڵە.
2- نەخۆشی هەوکردنی ڕیخۆڵە (IBD) .
نەخۆشی کرۆن و هەوکردنی بریناوی قۆڵۆن لەخۆدەگرێت، چارەسەرەکە درێژخایەنە و لەوانەیە پێویستی بە کۆرتیزۆل یان دەرمانی بایۆلۆجی، یان دژە زیندەیی
3- گۆشتی زیادەی قۆڵۆن یان شێرپەنجەی قۆڵۆن
ئەمانە بە شێوەیەکی گشتی پێویستیان بە لابردنی نەشتەرگەری یان نازور هەیە نەک دەرمان.
AM:10:08:16/07/2025
ئهم بابهته 600
جار خوێنراوهتهوه