توێژینه‌وه‌یه‌ك: ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وام دواده‌كه‌ون ته‌مه‌ڵ نین
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاشكرای كردوه" دواكه‌وتن له شوێنی كار و چونه ده‌ره‌وه" هۆكاره‌كه‌ی نه‌توانینی پابه‌ندبوونه به كاته‌وه و ئه‌وه‌ش بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیداره به‌دۆخی ده‌رونه‌وه و هیچ په‌یوه‌ندی به ته‌مه‌ڵی و گوێ پێنه‌دانه‌وه نییه و كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ستی تاك بۆ تێپه‌ڕبوونی كات و به‌نرخ وه‌رگرتنی كات.
پزیشكه‌كان لایان وایه ئه‌م گرفته په‌یوه‌ندی هه‌یه به به‌شێكی مێشكه‌وه كه په‌یوه‌ندیداره به یاده‌وه‌رییه‌وه ئه‌و كه‌سه‌ی توشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بێت ته‌مه‌ڵ نییه به‌ڵكو گرفتی هه‌یه له‌گه‌ڵ دانانی نرخ بۆ كات ئه‌وه‌ش واده‌كات ماوه‌یه‌كی زۆری بوێت بۆ ئاماده‌كردنی خۆی كاتێك ده‌یه‌وێت بڕواته ده‌ره‌وه یان كارێك بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ حسابێك بۆ تێپه‌ڕبوونی كات بكات.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌م حاڵه‌ته توشی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌بێت كه توشبووی ئۆتیزم یان گرفتی زۆر جوڵه‌ین یان كه‌می ئاگایی (ADHD) یان (OCD) یان هه‌یه چونكه ئه‌م حاڵه‌ته كار ده‌كاته سه‌ر توێكڵی پێشه‌وه‌ی مێشك كه په‌یوه‌نداره به كاته‌وه.
دكتۆر موران سیڤانانسان پزیشكی نه‌خۆشییه ده‌رونییه‌كانه له سه‌نته‌ری"هنری فۆرد هێلس" له ویلایه‌تی میشگان له ئه‌مه‌ریكا تایبه‌ت به تۆڕی"فۆكس نیوز" وتویه‌تی" یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی كوێری كات ئه‌وه‌یه كه‌سه‌كه ناتوانێت به‌ها بۆ كات دابنێت ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی كار ده‌كاته سه‌ر توانای كه‌سه‌كه بۆ به‌ها دانان بۆ كات و ڕێكخستنی كات و كاره‌كانی ڕۆژانه‌ی"
پسپۆڕان ستراتیجیه‌تی زیره‌كانه‌یان هه‌یه بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه، بۆ ئه‌وه‌ش ڕێنمایی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن ئه‌و كێشه‌یه‌یان هه‌یه ئامێر و زه‌نگی ئاگاداركردنوه به‌كاربهێنن به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هه‌تا به‌ته‌واوه‌تی مێشكیان له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه ڕادێت و ده‌بێت به‌خوو.
AM:09:59:16/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 1132
جار خوێنراوه‌ته‌وه