‌هۆکارەکانی لەبارچوونی منداڵ

وێستگە ستایل-

له‌بارچوون یه‌كێكه‌ له‌و حاڵه‌تانه‌ی‌ هه‌موو ئافره‌تێكی دووگیان ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ دوچاری ببنه‌وه‌، دکتۆرە تاڤان پزیشکی نەخۆشیەکانی ژنان و مناڵبوون له‌م بابه‌ته‌دا هۆکارەکانی لەبارچوونی منداڵ ده‌خاته‌ ڕوو.
 
1-وونی کێشە لە کڕۆمۆسۆمی منداڵەکە بەتایبەت لە مانگەکانی سەرەتای دووگیانیدا.
3-بوونی کێشە و ناڕێکی لە دروستبوونی ئەندامەکانی منداڵەکە.
3-گرێ یاخود برین لە منداڵدانی دایکەکەدا.
4- تێکچوون و ناهاوسەنگی لە هۆڕمۆناتی دایکەکەدا.
5-هەوکردن بەهۆی هەندێک جۆری ڤایرۆس یاخود بەکتریا لە جەستەی دایکەکەدا.
6- نەخۆشیە درێژخایەنەکانی وەک شەکرە و قەڵەوی و هەندێک جۆری نەخۆشی تایبەت بە بەرگری لەش.
7- بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان و جگەرە و خواردنەوە کحولییەکان.



AM:09:24:16/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌