‌ مەبەست لە گیرانی بۆری فرمێسک چییە؟

وێستگە ستایل-

گیرانی بۆری فرمیسک حاڵەتێکە بە واتای ڕیگریکردن لە پیاڕۆشتنی فرمێسک دێت لە ڕژێنی بەرهەمهێنانی فرمێسکەوە بۆ ناو لووت کە دەبێتە هۆی دەرکەوتنی نیشآنەکانی وەک زیاد دەردانی فرمێسک، تەڵخ بینین، زیانگەیاندن بە چاو، لەم بابەتەدا دکتۆر موئەیەد ئیسماعیل پسپۆڕی نەشتەرگەری قورگ و لووت وگوێ ڕێگاکانی چارەسەری گیرانی بۆری فرمێسک دەخاتە ڕوو و دەڵیت "زۆربەی کات پزیشکی چاو چارەسەری سەرەتایان بۆ دەکات و گیرانەکەیان بۆ دەکاتەوە، هەندێک جاریش گیرانەکە ناکرێتەوە و پێویستی بە پشکنینی زیاترە". لەبەرئەوەی دوو لەسەر سێی بۆری فرمێسک مەوداکەی ئەکەوێتە ناو لووتەوە.

ــ شێوەکانی نەشتەرگەری گیرانی بۆری فرمێسک دوو جۆرە:

1- ڕاستەوخۆ لەژێر چاوەوە کە ئەمە زیاتر ڕێگا کۆنەکەیە، ڕێژەی سەرکەوتنیشی دەگاتە 95%، لە لایەن پزیشکی چاوەوە ئەنجام دەدرێت.

2- لەڕێگای لوتەوە بەناظور کە ئەمەیان پزیشکی نەشتەرگەری قوڕگ و لووت و گوێ ئەنجامی دەدات و بەهەمان شێواز ڕێژەی سەرکەوتنی 95%، بەگشتی نەشتەرگەرییەکە زۆر قورس نییە.


PM:12:10:13/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌