ئایا کەسانی قەڵەو تەمبەڵن؟
وێستگە ستایل-
بە پێی زانستی پزیشکی قەڵەوی پێناسەدەکرێت بە کێشی لەشی مرۆڤ کە بە پێی پێوەری BMI لە 30 زیاتر بێت، لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئاخۆ کەسانی قەڵەو تەمبەڵترن لە کەسانی کێش ئاسای، دکتۆر ھاوار حسن نەقشبەندی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی مەمک و غودە و کۆئەندامی هەرس وەڵام دەداتەوە و دەڵیت بەڵێ قەڵەوی دەتوانێت یەکێک بێت لە هۆکارەكانی تەمبەڵی بە هۆی ئەم هۆکارانەی خوارەوە:
1- ئاستی وزەی کەم: زیادبوونی چەوری لەش دەبێتە هۆی ئەوەی جوڵەی جەستەیی سەختتر بێت، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی پاڵنەر بۆ چالاکبوون.
2- کێشەی خەوتن: قەڵەوی ئەگەری تووشبوون بە وەستانی هەناسەدان لە خەو و خراپی کوالێتی خەو زیاد دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی ماندوێتی لە ڕۆژدا.
3- ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان: قەڵەوی کاریگەری لەسەر هۆرمۆنەکانی وەک لێپتین و ئەنسۆلین دەبێت، ئەمەش کاریگەری لەسەر ڕێکخستنی وزە و هاندانی دەروونی دەبێت.
4-گرژبوونی جومگە و ماسولکەکان: هەڵگرتنی کێشی زیادە فشار دەخاتە سەر جومگەکان و ماسولکەکان و جوڵە ناڕەحەت دەکات.
AM:11:47:13/07/2025
ئهم بابهته 228
جار خوێنراوهتهوه