‌نیشانەکانی توشبوون بە دومەڵی کۆم چییە؟

وێستگە ستایل-

دومەڵی کۆم بریتییە لە کۆبونەوەی چڵک لە نزیک کۆم، بەزۆری بەهۆی هەوکردنی ڕژێنەکانی کۆمەوە دروست دەبێت دەکرێت زۆر بە ئازار بێت و زۆرجار پێویستی بە چارەسەری بەپەلە هەیە، دکتۆر سەردار ابراهیم فقێ محمد پسپۆری نەشتەرگەری گشتی نیشانەکانی دومەڵی کۆم ڕووندەکاتەوە کە بریتین لە: 
‏‌
1- ئازارێکی زۆر لە دەوری کۆم کە ئازارێکی بەردەوامە و خراپتر دەبێت  لە کاتی دانیشتن یان تێپەڕاندنی پیسایی.

2 -ئاوسان یان گرێیەک لە نزیک کۆم.

3- سووربوونەوە و گەرمبوون بەسەر پێستی ئەو شوێنەدا.

4- ئازار لە کاتی دەست لێدان.

5- دەردانی بۆنی ناخۆش ئەگەر دومەڵەکە تەقی.

6- ئەگەر هەوکردنەکە بڵاوبووەوە ئەم نیشانانە دەردەکەون: 
- تا و لەرز.
- ماندوێتی یان بێهێزی.
- ئارەقکردنەوەی شەوانە.

- کەی پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت:
1- ئەگەر ئازارێکی زۆر، ئاوسانی، یان تات هەبوو.
2- ئەگەر هەستت بە گرێیەکی نوێی ئازاربەخش کرد لە نزیک کۆم.
3- ئەگەر نیشانەکان لە ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ زیاتر بەردەوام بوون یان خراپتر بوون.


AM:11:33:13/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌