لە چ کاتێکدا شکانی ئێسک چارەسەری خێرای دەوێت؟
وێستگە ستایل-
شکانی ئێسک واتە کاتێک تەنها پارچەیەک لە ئێسک یاخوود هەموو ئێسکەکە دەشکێت، بە شێوەیەکی گشتی لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوە، ڕووداوەکانی هاتووچۆ یاخود پێکانە وەرزشییەکان ڕوودەدات، دکتۆر ڕێبەر نووری پسپۆڕی ڕاوێژکاری نەشتەرگەری ئەژنۆ و گۆڕینی جوومگەکان لەم بابەتەدا ڕوونیدەکاتەوە کە ئاخۆ ئەو حاڵەتانە کامانەن کە شکانی ئێسک پێویستی بە چارەسەری خێرا هەیە؟
1- ئازاری زۆر تووند لەو جێگایە کە بە جووڵاندنی ئێسکەکە ئازارەکە زۆر زیاد دەکات.
2- ئاوسان و شینبوونەوەی شوێنی شکاوییەکە.
3- سڕبوون لە شوێنی شکاوییەکە.
4- هەندێکجار خوێنبەربوون.
5- دەرچوونی ئێسک لە پێستەوە.
PM:12:27:12/07/2025
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه