‌نەشتەرگەری شێرپەنجەی گەدە چییە؟

وێستگە ستایل-

وەک یەکەم هەنگاو پێویستە شێرپەنجەی گەدە دەستنیشان بکرێت لەڕێگەی نازور و وەرگرتنی پارچەیەکی بچوک و پشکنینی بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە نەخۆشیەکە، دکتۆر حەبیب مەحموود پسپۆڕی ورد لە نەشتەرگەری ناوسکبینی وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە کە ئاخۆ نەشتەرگەری شێرپەنجەی گەدە چییە؟ 

-پاشان وەک هەنگاوی دووهەم گرنگە قۆناغی شێرپەنجەکە بزانین و دڵنیا بینەوە کە تا چ ڕادەیەک شێرپەنجەکە گەشەی کردووە و بڵاوبووەتەوە، چونکە جۆر و شێوازی چارەسەر پەیوەستە بە قۆناغی نەخۆشیەکەوە. 

-بە گشتی نەشتەرگەری شێرپەنجەی گەدە بە لابردنی گرێ شێرپەنجەییەکەو نیوە زیاتر یان ھەموو گەدەی چارەخوازەکە دەبێت لەگەڵ پاککردنەوەی گرێ لیمفاویەکان کە بەدەوری گەدە دا ھەن، چونکە ڕادەی سەرکەوتوویی نەشتەرگەریەکە پەیوەندی بە لابردنی گرێ لیمفاویەکانەوە ھەیە. 

-چارەسەری کیمیایی بەشێکی گرنگی چارەسەری نەخۆشیەکەیە، بە گوێرەی قۆناغی شێرپەنجەکە دەکرێت پێش یان پاش نەشتەرگەری بدرێت بە چارەخوازەکە.


PM:12:09:12/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌