نهێنی تەمەن درێژی خەڵکی ئۆکیناوا چییە؟
وێستگە ستایل-
تێکڕای تەمەن لە ژاپۆن بەرزترینە لەسەر ئاستی جیهان بە جۆرێک پیاوان تا 85 ساڵ و ئافرەتان تا 87.3 ساڵ دەژین، لە نێوان ناوچەکانی ژاپۆن دوورگەکانی ئۆکیناوا زۆرترین ڕێژەی تەمەن درێژیان هەیە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی خەڵکی ئۆکیناوا ڕێجیمێکی تایبەتیان هەیە وەک:
1- خەڵکی ئۆکیناوا کۆمەڵێک خۆراکی زۆر بەرفراوان دەخۆن، تا ٢٠٦ جۆری جیاواز، بە تێکڕا ١٨ جۆری جیاواز لە ڕۆژێکدا، ئەمەش ژمارەیەکی زۆر گەورەیە بە بەراورد بە جیهانی خواردنی خێرا، ئەمەش ڕۆژانە جۆرەها سەوزە و میوە دەگرێتەوە باشترە بە چەندین ڕەنگ، وەکو بیبەری سوور، گێزەر، سپێناخ، قەڕنابیت، باینجان، پەتاتە، و بەرهەمە ناوخۆییەکانی تر.
2- خەڵکی ئۆکیناوا ڕۆژانە برنج دەخۆن، بەمەش دەبێتە خۆراکی سەرەکی خۆیان.
3- بە دەگمەن شەکر بەکاردێنن، کاتێکیش شەکر بەکاردێنن شەکری قامیشی بەکاردەهێنن کە بە سوودە تەندروستییەکانی ناسراوە.
4- ماسی یەکێکە لە خواردنە دڵخوازەکانیان بەو پێیەی هەفتەی 3 جار دەیخۆن.
5- گۆشتی ئاژەڵان لای ئەوان زۆر ناوبانگی نییە، بەو پێیەی هەفتانە بۆ یەک ژەم سنووردارە.
6- بە بەراورد لەگەڵ باقی وڵاتانی ژاپۆن، خەڵکی ئۆکیناوا کەمتر شەکر و خوێ دەخۆن و کەمتر کالۆری بەکاردەهێنن.
7- لەکاتی خواردندا ڕێگە نادەن گەدەیان بەتەواوی تێر بێت، بەڵکو هەر کە هەستیان بە تێربوون کرد، واز لە خواردن دەهێنن، دوای نان خواردن خەڵکی ئۆکیناوا چای سەوز دەخۆنەوە، بە تێکڕا ڕۆژانە سێ کوپ دەخۆنەوە.
AM:10:54:12/07/2025
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه