جیاوازی لە نێوان شەقی کۆم و مایەسیری چییە؟
وێستگە ستایل-
جیاوازی نێوان درزی کۆم و مایەسیری دەتوانرێت بە نیشانەکان و پشکنینی کلینیکی جیا بکرێتەوە، دکتۆر سەردار ابراهیم فقێ محمد پسپۆری نەشتەرگەری گشتی جیاوازییەکان دەخاتە ڕوو بەم شێوەیە:
1- درزی کۆم بریتییە لە دڕان یان بڕینێکی بچووک لە ناوپۆشی کۆمدا، نیشانەکانی بریتین لە:
- ئازارێکی زۆر لە کاتی پیساییکردندا، کە لەوانەیە بۆ چەند خولەکێک یان چەند کاتژمێرێک بەردەوام بێت.
- بینینی خوێن لەسەر پیسایی یان کلێنسی تەوالێت.
- هەستکردن بە سووتانەوە لە کۆمدا.
- پیساییکردن دەبێتە حاڵەتێکی ترسناک بەهۆی ئازاری زۆرەوە.
- هۆکاری باوی درزی کۆم بریتییە لە قەبزی توند، پیسایی ڕەق یان دوای منداڵبوونی سروشتی.
2- مایەسیری بریتییە لە ئاوسانی خوێنبەرەکانی دەوروبەری کۆم یان ناو کۆم، نیشانەکانی بریتین لە:
- خوێنبەربوونی بێ ئازار لەگەڵ پیساییکردندا.
- بارستەیەک کە لە کۆمەوە دەردەچێت و هەستی پێدەکرێت لە مایەسیری دەرەکی یان پێشکەوتوودا.
- خوران یان ناڕەحەتی لە دەوروبەری کۆم.
- هۆکارەکانی مایەسیری بریتین لە گرژبوون و پەستان لە کاتی پیساییکردن، دووگیانی، دانیشتنی درێژخایەن، قەبزی درێژخایەن.
PM:03:26:10/07/2025
ئهم بابهته 300
جار خوێنراوهتهوه