‌خانمانی دووگیان خۆتان بەدووربگرن لەم خۆراکانە

وێستگە ستایل-

ئاشکرایە خانمان لە ماوەی دووگیانیدا پێویستە خۆیان بە دوور بگرن لە هەندێک خواردن و خواردنەوە بە مەبەستی پاراستنی تەندروستی خۆیان و کۆرپەکەیان، لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئاخۆ دەبێت خانمانی دووگیان خۆیان بە دوور بگرن لە کام جۆری خۆراکانە دکتۆرە کەژان کاوە طه پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون وەڵام دەداتەوە و دەڵێت:  

1- دوور بکەوەرەوە لە خواردنە دەریاییەکان بەتایبەتی ئەو خواردنانەی کە ڕێژەی جیوەیان بەرزە، خواردنە دەریاییەکان سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندن بە پرۆتین بەڵام هەندێک جۆری ماسی جیوەی ئاست بەرزیان تێدایە کە زۆر مەترسیدارە، ئاستی زۆر بەرزی جیوە زیان بە سیستەمی دەماری گەشەسەندووی منداڵەکەت دەگەیەنێت.

2- ئەو خۆراکانەی کە بڕێکی زۆر ڤیتامین A تێدایە وەک جگەر، دەبنە هۆی کەموکوڕی لەدایکبوون بۆیە دەبێت ئافرەتی دووگیان خۆی بەدوور بگرێت لەو خواردنانە.

3- دوور بکەوەرەوە لە خواردنی خاو و کەم کوڵاو بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییە گواستراوەکان.

4- دوور بکەوەرەوە لە خواردنی سەوزە و میوەی نەشۆراو، بۆ نەهێشتنی هەر بەکتریایەکی زیانبەخش هەموو سەوزە و میوەکان بە باشی بشۆرەوە.

5- دوور بکەوەرەوە لە زیادەڕۆیی لە خواردنی کافاین، کافاین کاریگەرییەکانی لەسەر کۆرپەلە ڕوون نیین هەر بۆیە بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی کۆرپەلە، لەوانەیە پزیشکەکەت پێشنیاری ئەوە بکات کە لە کاتی دووگیانیدا خۆت بەدوور بگرێت لە کافاین.


PM:03:46:09/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌