‌10 سوودی زەیتی خەردەل لە سەردەمی فیرعەونەوە

وێستگە ستایل-

لە سەردەمی فیرعەونەکانەوە زەیتی خەردەل بەکاردێت وەک دەرمانێکی زانستی و پزیشکی بە مەبەستی چارەسەرکردنی هەریەک لە قەبزی و ئازاری دڵ و هەروەها وەک مەرهەم بۆ ئازارەکانی ماسوولکە و جومگە، 10 سوودی گرنگی زەیتی خەردەل بریتین لە:

1- بەهێزکردنی بەرگری جەستە دژی بەکتریاکان و کەڕووەکان.
2- نەرمکردنی جەستە و شێدارکردنی بە تایبەت لە وەرزی زستاندا.
3- ئاسانکردنی کرداری هەرس و کەم کردنەوەی غازات.
4- ڕێگری کردن لە تووشبوون بە سەرمابوون.
5- ڕێگریکردن لە تووشبوونی پێست بە هەوکردنە کەڕووەکان.
6- شێدارکردنەوەی پێست و دواخستنی نیشانەکانی پیری.
7- مەساجکردنی پێستی سەر بە زەیتی خەردەل ڕێگرێکی کارایە لە تووشبوون بە کڕێش و خوروی سەر.
8- بەهێزکردنی جوومگەکان و نەهێستنی ئازار.
9- دەکرێت لە کاتی ژەمەکاندا بەکاربێت بە هۆی تامە خۆشەکەیەوە.
10- کوژەری مێرووەکانە.


PM:01:58:09/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌