خواردنی ژەمەکان بە خێرای ڕێگایەکی خێرایە بۆ مەرگ
وێستگە ستایل-
نوێترین ڕاپۆرتی وێبسایتی "Verywell Health" ی ئەمریکی ئاشکرای دەکات کە خواردنی ژەمەکان بە شێوەیەکی خێرا دەکرێت کاریگەرییەکی نەرێنی زۆر خراپ بەجێبهێڵێت لەسەر تەندرووستی جەستە بە شێوەیەکی گشتی و بە تایبەت کۆئەندامی هەرس بە جۆرێک ببێتە هۆی خنکان یاخود بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون بە شەکرە و قەڵەوی و نەخۆشییەکانی گەدە.
ئاشکرایە خواردنی ژەمەکان بە کاتێکی درێژتر و خاوتر یارمەتیدەری کرداری هەرس و ڕێکخستنی ئارەزووی خواردنە بەڵام جوین و قوتدانی خێرا سیستەمی ئارەزووی خواردن و تەواوی کرداری هەرس تێکدەدات بە جۆرێک دەبێتە هۆی ناڕێکی لە دەردانی هۆڕمۆنە گرنگەکانی جەستە کە بەشدارن لە ڕێکخستنی هەستی تێربوون و برسێتی.
بە شێوەیەکی ئاسای گەدەی مرۆڤ بە نزیکەی پێویستی بە 20 خوولەکە بۆ ئاگادارکردنەوەی مێشک و دەردانی هۆڕمۆنی هەست کردن بە تێربوون، بەڵام خواردن بە خێرای دەبێتە هۆی زیادەڕەوی کردن لە خواردندا بەمەش دەبێتە هۆی قەڵەوی.
لە هەمان ڕاپۆرتدا هاتووە کە جوینی هەر پاروویەک لە خواردن لە ناو دەمدا 40 جار دەبێتە هۆی دەردانی هۆڕمۆنی هەست کردن بە تێربوون و کەم خواردن.
PM:12:43:09/07/2025
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه