ئەو کەسانە کێن دووچاری دەوالی قاچەکان دەبنەوە؟
وێستگە ستایل-
دەوالی قاچ نەخۆشییەکی خوێنهێنەرەکانی قاچە کاتێک گەورە دەبن و دەئاوسێن بە جۆرێک لە سەر ڕووی پێستەوە هەستیان پێدەکرێت و دەبینرێن، ئەم نەخۆشییە چەند جۆرێکی جۆراوجۆری هەیە کە ئاسانترینیان پێی دەوترێت دەوالی جاڵجاڵۆکەی کە لای خەڵک تەنها لە ڕووی دەرکەوتنەوە ناشرینە و هیچ نیشانەیەکی دیکەی نییە، ئەمە لە کاتێکدایە جۆرەکانی دیکە دەبنە هۆی هەست کردن بە نائارامی و ئازار لە قاچەکاندا، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئارام بارام پسپۆڕی نەشتەرگەری و ڕاوێژکاری نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆرییەکانی خوێن وەڵامی ئەو پرسیارە ڕووندەکاتەوە کە ئایا کێن ئەو کەسانەی دووچاری دەوالی قاچەکان دەبنەوە؟
1- ئەو کەسانەی کە ئەم نەخۆشیە بە بۆماوەیی بوونی هەیە لە خێزانەکانیاندا.
2- ئەو کەسانەی کە کێشی لەشیان زۆرە.
3- بەتەمەنەکان ، چونکە هەڵکشانی تەمەن دەبێتە هۆی لاوازبوونی دەمەوانەی خوێنهێنەرەکانی قاچ.
4- خانمان ، ئەویش بەهۆی گۆڕانکاریە هۆڕمۆنیەکانیانەوە لە پێش سوڕی مانگانە یا کاتی دووگیانی تووشی دەبن.
5- ئەو کەسانەی کە زۆر بەپێوە دەوەستن ، یاخود بۆماوەیەکی زۆر دادەنیشن.
PM:12:18:09/07/2025
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه