لە کاتی پێوەدانی مار و دووپشکدا چیبکرێت؟
وێستگە ستایل-
وەک ئاشکرایە لەگەڵ هاتنی شەپۆلەکانی گەرمای هاویندا خەڵک ترسی پێوەدانی خشۆکە ژەهراوییەکانی وەک مار و دووپشکیان لێدەنیشێت، لە ڕاستیدا ئەو ژەهرەی مار و دووپشک هەیانە بۆ کرداری هەرسکردنی خۆراک بەکاریدەهێنن نەوەک بۆ بەرگریکردن یاخود هێرشکردن.
لە لایەکی دیکەوە ئەو ژەهرەی هەیانە وزەیەکی زۆری تێدایە بۆیە بایەخێکی زۆری هەیە لە لایان، هەر بۆیە زۆربەی جار هیچ ژەهرێک ناکەنە لەشی مرۆڤەوە لە کاتی پێوەداندا و تەنیا گازی لێدەگرن بەمەش دەوترێت وشکەگاز، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی پێویستە خۆمان بە دوور بگرین لە هەر جێگەیەکی تاریک و دەشت و چاڵ بۆ ڕێگریکردن لە پێوەدانی مار و دووپشک، دکتۆر زانیار پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە لە ئەگەری پێوەدانی مار یان دووپشک چواردەورەکە چیبکەن دەڵێت:
1- گرنگە ئەو کەسەی مار یان دووپشک پێوەی داوە هێور بکرێتەوە.
2- نابێت شوێنی پێوەدانەکە بجووڵێنرێت.
3- باشترە ئەو ناوچەیە بە پارچە پەڕۆیەک ببەسترێت بەڵام بە فشارێکی کەم.
4- بە هیج شێوەیەک ناوچەی سەرەوەی پێوەدانەکە قۆڵ بیت یان قاچ نابێت بە توندی ببەسترێت، ئەمە دەبێتە هۆی لە ناوچوونی ئەو پەلە.
5- بە هیچ شێوەیەک هەوڵی مژینی شوێنی پێوەدانەکە مەدەن بە مەبەستی دەرهێنانی ژەهر.
6- پێویستە بە زوترین کات کەسەکە بگەیەنرێتە نزیکترین ناوەندی تەندروستی.
AM:11:59:09/07/2025
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه