‌مەترسییەکانی لە خۆوە وەستاندنی دەرمانی نەخۆشییەکانی دڵ

وێستگە ستایل-

زۆربەی خەڵک وای بۆ دەچن ئەگەر نیشانەکانی نەخۆشی دڵ و موولوولەکانی خوێنیان تێدا نەما دەتوانن دەرمانەکانیان بوەستێنن، بەڵام ئایا ئەم بیروڕایە ڕاستە؟

بە پێی وتەکانی پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ و موولوولەکانی خوێن دکتۆر ئۆلێگ ڕۆدمانۆڤ ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە زۆربەیان لە پاش ماوەیەک دووردەکەونەوە لە پابەندبوون بە بەکارهێنانی دەرمانەکانیان، بە جۆرێک تەنها نیوەی نەخۆشەکان دەرمانەکانیان بە درێژخایەنی وەردەگرن.

ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوە داوە کە نەخۆشییەکانی دڵ بە یەکێک لە سەرەکیترینەکان هۆکارەکانی مردن دادەنرێت لە جیهاندا، بەڵام هەڵە تێگەشتنێکی زۆر باو هەیە لە نێو نەخۆشەکاندا بە جۆرێک وا بیر دەکەنەوە پێویستیان بە بەکارهێنانی دەرمان نابێت لە پاش ماوەیەک بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە لەگەڵ وەستاندنی دەرمانە پزیشکییەکاندا فشاری خوێن جارێکی دیکە دەست دەکات بە بەرزبوونەوە، بەمەش مەترسییەکی گەورە دروست دەبێت لەسەر ژیانی نەخۆشەکان.

لە لایەکی دیکەوە هەندێک لە خەڵک پەنا دەبەنە بەر بەکارهێنانی چارەسەرە گژووگیاییەکان، ئامۆژگاری هەڵەی دەورووبەر یاخود وەرگرتنی ڕێنمای لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە ئەم ڕێگایانە سەر لە بەری هەڵەیە و پێویستە خەڵک خۆیان بە دوور بگرن.


PM:12:35:08/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌