پزیشکێک نهێنی مانەوە بە گەنجی ئاشکرا دەکات
وێستگە ستایل-
لە نوێترین ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی بەریتانی تەلەگراف محەمەد عینایەت پزیشکی پسپۆڕی تایبەت بە بواری دواخستنی پیری و ژیانی درێژ چەند هەنگاوێکی ڕۆژانەی سادە و ئاسان ڕێنمایدەکات بۆ خەڵکی کە پەیڕەوی بکەن کە گرنگترینیان ئەمانەن:
1- هەستانی زوو لە خەوی بەیانیان و ئەنجامدانی ڕاهێنانی هەناسە هەروەها بەڕۆژووبوونی زانستی.
2- خواردنەوەی کووپێک قاوە پاش هەستان لە خەو وە ڕۆشتن بۆ سەر کار بە زووی.
3- ئەنجامدانی چالاکی وەرزشی بە شێوەیەکی ڕێکخراو بۆ جەستەیەکی ڕێک و پاراستنی تەندرووستی هەریەک لە دڵ و مێشک.
4- لە کاتی هەستکردن بە برسێتی پێش ژەمی نیوەڕۆ باشترە سووکە ژەمێک بخورێت وەک چەند دەنکێک لە بادەم، پاودەری سەوزە یان شۆفان و ئاو، هەروەها ئاگاداربوون لە کەمی هەر کانزایەکی جەستە و وەرگرتنی تەواوکەرە خۆراکییەکان.
5- پسپۆڕەکە ئاشکرای دەکات باشترە ژەمی نیوەڕۆ بە شیوەیەک بێت پڕۆتینی زۆر تێدا بێت وەک ماسی و سەوزەکان، هەروەها خۆ بەدوور گرتن لە بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتی نان خواردندا.
6- خەوتنێکی پێویست و قووڵ کاریگەری دەبێت لەسەر بەهێزکردنی بەرگری جەستە، نوێبوونەوەی خانەکان، بەهێزکردنی یادگە و ڕێکخستنی هۆرمۆنەکان.
AM:11:07:08/07/2025
ئهم بابهته 196
جار خوێنراوهتهوه