‌پێویستە ڕۆژانە چەند هێلکە بخورێت؟

وێستگە ستایل-

نوێترین توێژینەوە ئاشکرای کردووە کە هێلکە ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە لە بەرەوپێشبردنی سیستەمی بەرگری جەستە و بەهێزکردنی ئێسکەکان، ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر زۆر خواردنی هێلکە دەبەسترایەوە بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆڵسترۆڵی خوێن.

 ئەم توێژینەوەیە کە ئەنجامدراوە لەسەر 19 هەزار کەس بەئامانجی ئاشکراکردنی پەیوەندی لە نێوان خواردنی هێلکە و کاریگەرییە بەسوودەکانی لەسەر جەستە.

لە توێژینەوەکەدا هاتووە ئەو کەسانەی کە ڕۆژانە یەک هێلکە و نیو دەخۆن  بە شێوەیەکی ڕێکخراو و بەردەوام خاوەنی ئێسکێکی زۆر پتەون بە شێوەیەک ئێسکی ڕانیان بە ڕێژەی %72 وە ئێسکی بڕبڕەکانی پشتیان بە ڕێژەی %83 چڕی ئێسکیان زیاترە بە بەراورد لەگەڵ ئەو کەسانەی خۆیان بەدوور دەگرن لە خواردنی هێلکە.

لە پێشتردا پزیشکان هۆشدارییان دەدایە خەڵک کە خۆیان بەدوور بگرن لە خواردنی بڕێکی زۆر لە هێلکە بە هۆی بەرزکردنەوەی ڕێژەی کۆڵسترۆڵی خوێن بەڵام لە ئێستادا و دوا بە دوای ئەنجامدانی چەندەها توێژینەوە سوودە گرنگەکانی هێلکە بۆ جەستە و بەتایبەتتر بۆ ئێسکەکان وای کردووە پسپۆڕان داوای وەرگرتنی ئەو ژەمە گرنگە بکەن بە هۆی هەبوونی بڕێکی بەرچاو لە هەریەکە لە کالسیۆم، مەگنسیۆم، فۆسفەیت، زینک، ڤیتامینەکانی D و K.


PM:12:54:07/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌