ئایا خواردنی بەرهەمە شیرەمەنییەکان پێش خەوتن دەبێتە هۆی کابووس؟
وێستگە ستایل-
لە نوێترین توێژینەوەدا سەلمێندراوە ئەو کەسانەی کە هەستیاری تووندیان هەیە بەرامبەر بە لاکتۆز لە ئەگەری خواردنی بەرهەمە شیرەمەنییەکانی وەک ماست و پەنیر..هتد پێش خەوتن دەکرێت تووشی کابووس و خەوی ناخۆش ببن و ئەم حاڵەتە چەند جارێکی زۆر دووبارەببێتەوە.
ئەم توێژینەوەیە کە بەم دواییانە ئەنجامدراوە کە تێیدا زیاتر لە 1000 کەس بەشداربوون لە گۆڤاری "Frontiers in Psychology" بڵاوکراوەتەوە.
پڕۆفیسۆر تۆر نیلسن کە لە زانکۆی مۆنتریاڵ پسپۆڕێکی بواری دەروونییە و هاوکات سەرپەرشتیاری توێژینەوە زانستییەکانی ئاشکرای دەکات لە ساڵی 2015 ەوە ژمارەیەکی بەرچاوی خەڵک ئاماژەیان بەوە داوە خواردنی بەرهەمە شیرەمەنییەکان لە پێش خەوتن بووەتە هۆی کابووس.
توێژەرەوان کۆکن لەسەر ئەوەی خواردنی بەرهەمە شیرەمەنییەکان و تەنانەت شیرینییەکانیش لە پێش خەوتن دەبێتە هۆی تێکچوونی سیستەمی خەو بە جۆرێک ڕێگری دەکات لە خەوی قووڵ و دەبێتە هۆی بەخەبەربوونەوە و خەوی ناخۆش.
PM:12:51:07/07/2025
ئهم بابهته 476
جار خوێنراوهتهوه