توێژینه‌وه‌یه‌ك: زیادده‌ڕه‌وی مه‌كه‌ن له خاوێنكردنه‌وه‌ی ماڵه‌كانتان
وێستگە ستایل-
به‌سه‌ربردنی كاتێكی زۆر له خاوێنكردنه‌وه‌ی ماڵ و شۆردنی كه‌لوپه‌ل و جلوبه‌رگ هه‌میشه بژارده‌یه‌كی باش نییه بۆ پاراستنی ته‌ندروستی خێزان، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك به‌م دواییانه بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه پیس و پۆخڵی هه‌ندێكجار پێویسته بۆ زیادبوونی به‌رگری له‌ش به‌تایبه‌ت له منداڵاندا.
ئه‌گه‌رچی پاراستنی ته‌ندروستی گشتی زۆر گرنگه به‌ڵام پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن ڕۆژانه به‌ركه‌وتن به ژماره‌یه‌ك میكرۆب یارمه‌تی به‌هێزبوونی به‌رگری له‌ش ده‌دات و ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی په‌تای وه‌رزی و ئه‌نفلۆنزا و هه‌وكردنی بۆرییه‌كانی هه‌ناسه كه‌مده‌كاته‌وه، هاوكات یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی توشبوون به نه‌خۆشییه خود به‌رگریه‌كان وه‌ك ڕه‌بۆ و ئه‌كزیما.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی گۆڤاری"واشنتن پۆست" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه هه‌بوونی ڕووه‌ك له ماڵدا یارمه‌تی هه‌مه‌چه‌شن بوونی میكرۆبی ناو ماڵه‌كان ده‌دات بێجگه له‌وه‌ی له‌ڕووی ده‌رونییه‌وه ئارامییه و جوانی به ماڵ ده‌به‌خشێت.
باشتریش وایه به‌رده‌وام په‌نجه‌ره‌ی ماڵ بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وای ماڵ ئاڵوگۆڕی تیادا بێت، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه دیزاینی ماڵه‌كان یارمه‌تیده‌رێكی دیكه‌ی هه‌مه‌چه‌شنی میكرۆبی ماڵه‌كانه.
هه‌ردوو توێژه‌ر سامۆیل وایت و فیلیپ ویلسۆن تایبه‌ت به پێگه‌ی The Conversation وتویانه" به‌كارهێنانی ته‌خته له كه‌لوپه‌لی ماڵه‌كان زۆر به‌سووده بۆ چالاكبوونی میكرۆبه سوودبه‌خشه‌كان"
PM:03:42:01/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 608
جار خوێنراوه‌ته‌وه