ههنگاوهكانی خۆپاراستن لە ئاڵۆزیەکانی نەخۆشی شەکرە
وێستگە ستایل-
نەخۆشی شەکرە، یەکێکە لە نەخۆشیە مەترسیدارەکان کە ناسراوە بە بکوژە بێدەنگەکە و درێژخایەنە و تا کۆتایی تەمەن دەمێنێتەوە، بەهۆی زیادبوونی بەرهەمی کلوکۆزەوە لە خوێندا یان کەمی هۆڕۆمۆنی ئەنسۆلین تووشی نەخۆشی شەکرە دەبین، دواجاریش زیان بە خوێن بەرەکان و دڵ دەگەیەنێت.دكتۆر زیرهك پزیشكی نەشتەرگەری سنگ و سیەکان لهم بابهتهدا ههنگاوهكانی خۆپاراستن لە ئاڵۆزیەکانی نەخۆشی شەکرە دهخاته ڕوو.
1-خواردنی بری گونجاو و تەندروستی خواردەمەنی بۆ رێگرتن لە بەرزبوونەوەی ئاستی شەکری خوێن. خواردنی جیاوازی وەک سەوزە و میوە و دانەوێڵەکان و شیرەمەنی بێ چەوری و گۆشتی سپی و ماسی. هەروەها دوورکەوتنەوە لە شیرینی و چەوری.
2-چالاکی جەستەیی و وەرزشکردن: ئەبێتە هۆی دابەزینی شەکر و چەوری خوێن و هەروەها پاراستنی دڵ و بۆری خوێنەکان و ماسولکەکان و کەمبوونەوەی فشاری دەروونی.
3-دابەزاندنی کێشی لەش: ئەبێتە هۆی دابەزاندنی رێژەی شەکری خوێن و چالاکتر بوونی سوری خوێن.
4-دوورکەتنەوە لە جگەرەکێشان: جگەرەکێشان و شەکرە بەیەکەوە لە کەسێکدا مەترسی توشبوون بە نەخۆشی بۆریەکانی خوێن زۆر زیاتر ئەکەن بە بەراورد بە کەسێک کە تەنها شەکرەی هەبێت.
PM:03:41:01/07/2025
ئهم بابهته 512
جار خوێنراوهتهوه