‌گرێی ریشاڵی ڕەحم چیيە؟

وێستگە ستایل-

گرێی ریشاڵی ڕەحم، گەشەیەکی نا شێرپەنجەیی و بێ ئازاری ناو منداڵدان یاخود دەوروبەری منداڵدانە، دکتۆرە سۆز پزیشكی نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵبوون

کۆمەڵێک پرسیار هەن کە ڕۆژانە دەکرێت دەربارەی ئەم حاڵەتە :
1-ئایا گرێ لیمفی ڕەحم دەبێتە هۆی دواکەوتنی سکپڕی ؟
تەنها 10% ئەو کەسانەی ئەم حاڵەتەیان هەیە توشی دواکەوتنی سکپڕی دەبن ، کە ئەمەش بەپێی قەبارە و شوێنی گرێکە دەگۆڕێت

2-ئایا ڕووەکی سروشتی دەبێتە هۆی بچوک کردنەوەی قەبارەی گرێکە ؟
بێگومان نەخێر ، هیچ کاریگەریەکی ئەوتۆی نیە

3-ئایا هیچ دەرمانێک هەیە چارەسەری ئەم حاڵەتە بکات ؟
دەرمان دەکرێ تەنها بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئازار و خوێنبەربوونە بەکاربێت، کە بەهۆی گرێکەوە تووشی بووە.

4-چارەسەری کۆتایی ئەم حاڵەتە چیيە ؟
نەشتەرگەری لابردنی گرێکەیە بەتەواوی.


PM:09:37:28/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌