توێژینه‌وه‌یه‌ك: ئه‌و ئافره‌تانه‌ی شه‌وانه كارده‌كه‌ن ئه‌گه‌ری توشبوونیان به نه‌خۆشی درێژخایه‌ن زۆره
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی شه‌وانه به ئێشكگرتن كارده‌كه‌ن، مه‌ترسی توشبوونیان به نه‌خۆشی ڕه‌بۆ زۆره به‌پێچه‌وانه‌ی پیاوان.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه ژماره‌یه‌ك توێژه‌ر له به‌ریتانیا ئه‌نجامیانداوه ده‌ریخستوه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی شه‌وانه كارده‌كه‌ن ئه‌گه‌ری توشبوونیان به نه‌خۆشی ڕه‌بۆ ی توند یان مامناوه‌ند زۆره به‌راورد به‌و ئافره‌تانه‌ی به‌ڕۆژ كارده‌كه‌ن.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری زانستی ERJ Open Research بڵاوكراوه‌ته‌وه و ده‌رنه‌كه‌وتوه كاركردن و ئێشكگرتنی شه‌وانه هه‌مان كاریگه‌ری له‌سه‌ر پیاوان هه‌بێت، مه‌ترسی ئه‌م جۆره كاركردنه له‌سه‌ر ئه‌و ئافره‌تانه‌یه كه به‌رده‌وام شه‌وانه به شه‌فتی ئێشكگرتن كارده‌كه‌ن، مه‌ترسیه‌كه‌ش زیاتر ده‌بێت هه‌تا كاتژمێر و ماوه‌ی كاركردن زیاتر بێت.
ڕۆبه‌رت مادستۆن، یه‌كێكه له توێژه‌ره‌وه به‌شداربوه‌كانی ئه‌م بابه‌ته و باسی له‌وه كردوه هۆكاری په‌یوه‌ندیداری كاركردنی شه‌وانه و توشبوون به نه‌خۆشی ڕه‌بۆ له‌خانماندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێكچوونی كاتژمێری بایلۆجی جه‌سته و ئاستی هۆرمۆنه‌كان له پیاوان و خانماندا.
ڕه‌بۆ، نه‌خۆشییه‌كی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌یه و درێژخایه‌نه و زۆر جار كه‌سه‌كه به‌هۆیه‌وه توشی هه‌ناسه‌توندی قورس و كتوپڕ ده‌بێت، له ئه‌مه‌ریكا ڕۆژانه 9 كه‌س به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
PM:09:50:19/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 668
جار خوێنراوه‌ته‌وه