به‌شێك له پیاوان مه‌ترسی توشبوونیان به شێرپه‌نجه زۆره
وێستگە ستایل-
ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك له زانكۆی تارتۆ ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتوه ئه‌و پیاوانه‌ی نه‌زۆكن 5 جار زیاتر مه‌ترسی توشبوونیان هه‌یه به‌شێرپه‌نجه به‌راورد به‌و پیاوانه‌ی كێشه‌ی منداڵبونیان نییه، ئه‌مه‌ش هه‌واڵێكی ناخۆشه بۆ پیاوان.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه یه‌ك له‌كۆی 10 پیاو گرفتی لاوازی تۆ‌و یان هه‌یه یان نه‌زۆكن، توێژینه‌وه‌كانی پێشتریش ئه‌و ڕاستیه‌ی سه‌لماندوه كه ئه‌م پیاوانه مه‌ترسی توشبوونیان به‌شێرپه‌نجه زۆره.
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئانۆ فالكا وه‌ك یه‌كێك له توێژه‌ره‌كانی توێژینه‌وه‌كه وتویه‌تی"ئه‌و پیاوانه‌ی نه‌زۆكن له‌ڕووی بۆماوه گرفتیان هه‌یه، ئه‌وه‌ش واده‌كات 5 جار زیاتر مه‌ترسی توشبوونیان به‌شێرپه‌نجه هه‌بێت به‌راورد به‌و پیاوانه‌ی گرفتیان نییه، چونكه هه‌ڵگری گۆڕاوێكی بۆماوه‌یین و گرفته‌كه‌ش له‌وه‌دایه زۆر دره‌نگ توشبوونیان به‌شێرپه‌نجه ده‌زانرێت و دیاری ده‌كرێت"
ئه‌م پسپۆڕه ده‌شڵێت" به‌سوود وه‌رگرتن له‌م توێژینه‌وانه ده‌كرێت یارمه‌تی ئه‌و پیاوانه بدرێت كه نه‌زۆكن پێشوه‌خته و ناو به‌ناو پشكنینیان بۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی توشبوونیان به‌شێرپه‌نجه زوتر ده‌ستنیشان بكرێت و چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن.
PM:11:00:18/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 512
جار خوێنراوه‌ته‌وه