توێژه‌ره‌وه‌كان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ته‌نهایی ته‌نها كار له مه‌زاج ناكات به‌ڵكو كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی گشتی تاك.
شیكردنه‌وه بۆ دۆخی 42 هه‌زار كه‌س كراوه پرۆتینی زیانبه‌خش له خوێنیاندا هه‌بووه، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی توشبوون به جه‌ڵده‌ی مێشك و شه‌كره و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زیاد ده‌كات.
پسپۆڕی زانستی ده‌رونی"داریا سالنیكۆڤا" ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه هه‌ندێك جوڵه وه‌ك" ماچ و باوه‌شكردن" كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی گشتی تاك ده‌بێت، هه‌ر ماچێك به‌نزیكه‌ی 40 كۆتای ده‌ماری یان زیاتر به‌كاردێت ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی ده‌مار هه‌یه و مه‌ترسی توشبوون به جه‌ڵده‌ی مێشك و نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی ده‌مار كه‌مده‌كاته‌وه، باوه‌شكردن به‌هه‌مان شێوه كاریگه‌ری ده‌بێت"
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت"وه‌رزشكردن پێویستیه چونكه ئاستی هۆرمۆنه‌كانی له‌ش ڕێكده‌خات و هه‌ست و سۆز به‌هێزده‌كات، ماچ و باوه‌شكردن هه‌مان كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ستی به‌ركه‌وتن ده‌بێت و كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر جه‌سته و سۆز ده‌بێت و بنه‌مایه‌ك ده‌بێت بۆ باشكردنی توانای مێشك"
PM:10:52:18/06/2025