سووده‌كانی لابردنی ڕیخۆڵە کوێرە بە نازۆر
وێستگە ستایل-
ڕیخۆڵە کوێرە، کیسەیەکی بچووکە و بەشێکە لە ڕیخۆڵە ئەستوورە، بە شێوەیەکی گشتی هەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە کاتێک ڕوودەدات کە ڕیخۆڵە کوێرە گیر دەبێت، زۆرجار بەهۆی کۆبوونەوەی، پیسایی، یان هەوکردنەوە، کە دەبێتە هۆی ئاوسانی دیواری ڕیخۆڵە کوێرە، دكتۆر هێمن پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌م بابه‌ته‌دا به‌شێك له گرنگی و سووده‌كانی لابردنی ئه‌م ئه‌ندامه‌ی له‌ش به نازۆر باسده‌كات.
1-کەمترین ئازاری هەیە
2-هیچ ناشرینی و ناڕێکی و شێواوییەک بۆ سک و پێستی سک دروست ناکات.
3-کەسەکە زوتر هەڵدەسێتەوە و دەست ئەکاتەوە بەژیانی ڕۆژانەی خۆی.
4-توشی فتقی جەڕاحی نابێت لەداهاتوودا.
5-توشی هەوکردنی شوێنی نەشتەرگەریەکەی نابێت.
6-جگە لە ڕیخۆڵە کوێرەکەی بەهۆی کامێرای نازورەکەوە هەموو ئەندامەکانی تری ناوسک زۆر بەجوانی و بەڕوونی ئەبینرێن وەک ڕەحم و منداڵدن و جگەر و زراو و گەدە و ڕیخۆڵەکان و میزەڵادان و ناوپۆشی سک، وە ئەگەر کێشە یان گرێ یان نەخۆشییەک لەو ئەندامانە هەبێت بەئاسانی ئەبینێرێت و زوتر چارەسەر ئەکرێت.
PM:07:05:17/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 504
جار خوێنراوه‌ته‌وه