له‌كاتی به‌كارهێنانی كرێمی دژه خۆر ئه‌م هه‌ڵانه دووباره مه‌كه‌ره‌وه
وێستگە ستایل-
كرێمی دژه خۆر وه‌ك یه‌كێك له‌هۆكاره‌كان بۆ خۆپاراستن له زیانه‌كانی تیشكی خۆر بۆ پێست به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام زۆر كه‌س له‌كاتی به‌كارهێنانی ئه‌م كرێمه هه‌ڵه‌ی باو دووباره ده‌كه‌نه‌وه، واده‌كات كرێمه‌كه له‌جیاتی سوود زیانی هه‌بێت.
دكتۆر جۆناسان كنتلی پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی پێسته له نه‌خۆشخانه‌ی تشیلسی و ویستمنسته‌ر له له‌نده‌ن ئاگای ده‌دات له به‌كارهێنانی كرێمی دژه خۆر به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه واده‌كات سوودی نه‌بێت ئه‌وانه‌ش بریتین له:
1- ته‌نها به‌كارهێنانی كرێمی دژه خۆر بۆ منداڵان:
باشتره منداڵان بێجگه له كرێمی دژه خۆر جلوبه‌رگی درێژیان له‌به‌ر بكرێت و كڵاویان بكرێته سه‌ر و گوێچكه و ملیان دابپۆشرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كرێمی دژه خۆریان بۆ به‌كاربهێندرێت.
2- به‌كارهێنانی كرێمی دژه‌خۆری ماوه به‌سه‌رچوو:
ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی كرێمه‌كان 6-12 مانگه پاش كردنه‌وه‌ی كرێمه‌كه، به‌كارهێنانی كرێمی ماوه به‌سه‌رچوو زیانی هه‌یه له‌جیاتی سوود.
3-به‌كارنه‌هێنانی بڕی پێویست:
هه‌ر سانتیمه‌ترێك چوارگۆشه له‌پێست 2 میلیگرام كرێمی ده‌وێت، توێژینه‌وه‌كان ئاشكرایان كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م كرێمه به‌كارده‌هێنن ته‌نها 20-50% ی كرێمی دژه‌خۆر به‌كارده‌هێنن بۆ پێستیان.
4-ئه‌وانه‌ی ڕه‌نگی پێستیان تۆخه لایان وایه به هه‌تاو پێستیان ناسوتێت:
ئه‌و كه‌سانه‌ی پێستیان ڕه‌نگی تۆخه كه‌متر زیانیان به‌رده‌كه‌وێت به‌تیشكی خۆر به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی ڕه‌نگی پێستیان كاڵه، به‌ڵام ئه‌مه بیانوو نییه بۆ به‌كارنه‌هێنانی كرێمی دژه‌خۆر.
5-كڕینی دژه‌خۆرێكی گران مانای ئه‌وه نییه باشترین جۆره:
جیاوازی نرخ له كرێمه‌كانی دژه خۆر زۆرجار ده‌كه‌وێته سه‌ر ماركه بازرگانیه‌كه‌ی، به‌ڵام باشی و خراپی پێكهاته‌ی كرێمه‌كه دیاری ده‌كات.
PM:07:00:17/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 592
جار خوێنراوه‌ته‌وه