‌پزیشكێك: ته‌نها په‌تی تایبه‌ت بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی‌ نێوان ددانه‌كانتان به‌كاربهێنن

وێستگە ستایل-

پاککردنەوەی نێوان ددانەکان بە کەلوپەلی نازانستی و رەق هۆکارێکی لەدەستدانی ددانەکانە، دکتۆره‌ سۆما پزیشکی چارەسەر و نەشتەرگەرییەکانی دەم و ددان له‌م بابه‌ته‌دا ئاگای ده‌داته‌ هاوڵاتیان له‌باره‌ی‌ زیانه‌كانی به‌كارهێنانی هه‌ندێك كه‌لوپه‌ل بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی‌ ددان كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی‌ ددان نابن.
 
ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"چیلکەی دار، مادەی پلاستیکی تیژ، کاخەزی تەنک، نایلۆنی عەلاگەکان و زەرفی سەر ئاوە سەفەرییەکان یاخود ئەو داوەی بۆ دروومان بەکاردێت، ئەمانە هەمووی مەترسیدارن و ئەگەری تووشبوون بە هەوکردنی پووک و ددانەکان زیاد دەکەن."


دكتۆره‌ سۆما ده‌شڵێت"پەتی تایبەت بە خاوێنکردنەوەی نێوان ددانەکان یاخود فڵچەی بچووکی خاوێنکردنەوەی نێوان ددانەکان باشترینن بۆ پاککردنەوەی نێوان ددانەکان، هەروەها لەنێو منداڵانیش پێویستە پەتی تایبەت بە ددانپاککردنەوە بەکاربێت."

دوای هەر نانخواردنێک و پێش خەوتنیش باشترین کاتن بۆ پاککردنەوەی نێوان ددانەکان لە پاشماوەی خۆراک، بەڵام دەبێت هەموو نێوان ددانەکان پاک بکرێتەوە، نەک تەنیا ئەو ددانانەی کەسەکە هەست دەکات خۆراکیان تێدا بەجێماوە.


PM:06:43:17/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌