كه‌مخه‌وی مه‌ترسی له‌سه‌ر دڵ دروستده‌كات
وێستگە ستایل-
ئاشكرایه كه‌مخه‌وی زیانی زۆر به دڵ ده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پسپۆڕان له هه‌وڵدان بۆ تێگه‌یشتن له كاریگه‌ری كه‌مخه‌وی له‌سه‌ر ته‌ندروستی دڵ.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری"زه ئیندپێندنت" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ هه‌یه كه ژماره‌یه‌ك توێژه‌ر له زانكۆی ئۆبسالا له سوید ئه‌نجامیانداوه و كاریگه‌ری نه‌خه‌وتن بۆماوه‌ی 3 شه‌و خراوه‌ته ڕوو كه هه‌ر شه‌وێك به‌نزیكه‌ی 4 كاتژمێر نوستن، ده‌ركه‌وتوه نوستن به‌م جۆره هۆكاره بۆ گۆڕانكاری له‌خوێن كه په‌یوه‌ندیداره به‌زیادبوونی مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.
پسپۆڕان توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر پرۆتینی ناو خوێن كردوه كه به‌شێكه له‌و وردیلانه جه‌سته دروستیده‌كات له‌كاتی سترێس یان توشبوون به نه‌خۆشی، ئاستی ئه‌م پرۆتینانه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌خوێندا به‌رز ده‌بێت و زیان به ملوله‌كانی خوێن ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زیاد ده‌كات.
توێژه‌ره‌وه‌كان تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر 90 جۆری پرۆتین له خوێندا كردوه، تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه نه‌خه‌وتن وه‌ك پێویست هۆكاره بۆ به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی ئه‌و پرۆتینانه‌ی كه هۆكاری توشبوونن به هه‌وكردن و ئه‌مانیش په‌یوه‌ندیدارن به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.
PM:06:35:17/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 484
جار خوێنراوه‌ته‌وه