‌له‌ماوه‌ی‌ دووگیانیدا خانمان ده‌توانن ئه‌م ده‌رمانانه‌ به‌كاربهێنن

وێستگە ستایل-

لە کاتی دووگیانیدا، بەکارهێنانی دەرمان دەبێت بە وردی هەڵبژێردرێت بۆ ئەوەی زیان بە کۆرپەی گەشەسەندوو نەگات. 

ئەو دەرمانانەی بۆ نەخۆشیەکانی کاتی دووگیانی بەکار دەهێنرێت چیین؟

1-بۆ ئازار و تا:
پاراسیتۆل– سەلامەتە بۆ ئازار و تا.

2-سکچوون و ڕشانەوە:
-پیریدۆکسین (ڤیتامین B6)
-میتۆکلۆپرامید
-ئۆندانسترۆن 

3-دڵەکزێ:
-ڕانیتیدین / فامۆتیدین – بۆ گەڕانەوەی ترش
-ئۆمێپرازۆڵ (PPI) – بەگشتی بە سەلامەت دادەنرێت بۆ بەکارهێنانی کورتخایەن.

4-هەڵامەت و هەستیاری:
-لۆراتادین، سێتیریزین (دژە هیستامین)
-سپرای لووتی نۆرمال سەلاین

5-هەوکردنەکان دژە زیندەییە ڕێگەپێدراوەکان:
-پەنسلینەکان (بۆ نموونە، ئەمۆکسیسیلین)
-سیفالۆسپۆرینەکان (بۆ نموونە، سیفالیکسین)
-کلیندامایسین
 
6-هەوکردنی بۆری میز (UTI): نایترۆفورانتۆین (لە کۆتایی سێ مانگی سێیەمدا وا باشترە بەکارنەهێنرێت)

7-نەخۆشی شەکرە و بەرزی فشاری خوێن (لە ئافرەتی دووگیان)
-ئەنسۆلین و میتفۆرمین – سەلامەتە بۆ نەخۆشی شەکرەی دووگیانی.
-میتیلدۆپا، لابێتالۆڵ، نیفیدیپین – بۆ بەرزی پەستانی خوێن بەکاردێت.


PM:06:20:17/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌