چی ڕوودەدات ئەگەر دەرزی ڤۆڵتارین بە هەڵە لە ڕێگەی كانوێلا بدرێت بە نەخۆش ؟
وێستگە ستایل-
دەرزی ڤۆڵتارین کە ناوە زانستییەکەیDiclofenac) Sodium) ە، دەرزیەکی زۆر باوەو بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەکاردێت، لە ڕووی زانستیەوە ئەم دەرزیە تەنها لە ڕێگەی ماسولکەوە (IM) دەدرێ بە نەخۆش، بەڵام هەندێ جار بە هەڵە لە ڕێگەی کانولەوە پێی دەدرێ، ئەمەش دەکرێ هەندێ جار کۆمەڵێک ماک بە دوای خۆیدا بهێنێت، دكتۆر شێروان پزیشكی نهخۆشییهكانی ههناوی لهم بابهتهدا وهڵامی ئهم پرسیارهیداوهتهوه.
ئەو ئەگەرانە چین کە دەکرێ ڕووبدەن ؟
1-دەرزی ڤۆڵتارین هەندێک پێکهاتەی تێدایە کە دەکرێ ببنە هۆی دروست کردنی هەستیاری و سووربوونەوەو ئازارو ئەستوور بوون لە شوێنی کانولەکە.
2- پێدانی دەرزی ڤۆڵتارین لە ڕێگەی ماسولکەوە بۆ ئەوەیە تاوەکو دەرمانەکە بە هێواشی لە ڕێگەی مولوولەکانی خوێنەوە بمژرێن و بەهێواشی بچێتە ناو سووڕی خوێنەوە، کاتێک لە ماوەیەکی کورتدا لە ڕێگەی کانوولەوە بەو خێراییە دەچێتە سووڕی خوێنەوە، دەکرێ کۆمەڵێک ماک لەسەر کۆئەندامە جیاوازەکانی لەش بەجێبهێڵێت، لەوانە: گۆڕانی لەناکاوی پەستانی خوێن، تێکچوونی لێدانی دڵ، ئازاری گەدەو هێڵنج و ڕشانەوە.
3- هەندێک جۆری دەرزی ماسولکە پێکهاتەکەیان سروشتێکی چەوری هەیە، دەکرێ ببنە هۆی گیرانی بۆڕیە خوێنەکانی سییەکان.
ئەگەر ڕوویدا، پێویستە چی بکرێت ؟
1-پێویستە نەخۆشەکە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لە نەخۆشخانە بمێنێتەوەو لە ژێر چاودێری پزیشکدا بێت.
لەو ماوەیەدا بە وردی چاودێری نیشانە زیندەگییەکانی نەخۆش بکرێت وەکو زەخت و لێدانی دڵ و ڕێژەی ئۆکسجین.
2-پێویستە بە پێی بەدەرکەوتنی هەر ماکێک، پشکنین بۆ نەخۆشەکە بکرێت، بۆ نموونە: کاتێک هەستت بە ناڕێکی لێدانی دڵ کرد، هێلکاری دڵ بۆ نەخۆشەکە بکە، تەنها لە کەساتی بەتەمەن باشتر وایە ڕاستەوخۆ هێلکاری دڵ و پشکنینی فەرمانی گورچیلەکان بکرێت.
3-دەکرێت کیسی بەفری سارد بخرێتە سەر شوێنی کانوولەکە بۆ کەمکرنەوەی هەستیاری و ئازارو سووربوونەوە، یان دەرمانی ئازار ئەگەر هەستی بە ئازار کرد.
PM:05:14:15/06/2025
ئهم بابهته 232
جار خوێنراوهتهوه