پزیشكێك: بۆمبارانکردنی دامەزراوەی ئەتۆمیی نەتەنز لە ئێران ترسناکە
وێستگە ستایل-
ساڵی 1986 لە (چەرنۆبڵ) کە دەکەوێتە خاکی ئێستای ئۆکرایناوە ئەو کات بەشێک بوو لە یەکێتیی سۆڤیەت؛ کارخانەیەکی ئەتۆمی هەبوو، رۆژێک تەقییەوە، لەو کاتەوە ئەو مادە تیشکاوەرییانە دەیان کێشەی تەندروستییان ناوەتەوە، لە شارێکی وەکو (ریزە)ی تورکیا کە نزیکەی دوو هەزار کیلۆمەتر لەوێوە دوورە، نزیکەی 15٪ـی ئەوانەی ئەو کاتە منداڵ یان مێردمنداڵن بوون، بەم دواییانە تووشی شێرپەنجەی (غودەی دەرەقی) بوون.
دكتۆر زانا پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو دهڵێت"دۆزەرەوەی زانستی (تیشکاوەری) خانمە زانا (ماری کووری)یە کە بەهۆی کاریگەرییەکانی ئەو مادانە تووشی نەخۆشییەکی خوێن بووە و مردووە، ئێستاش ئەو دەفتەرەی تێبینیی لەسەر تۆمار کردووە و چەند کەلوپەلێکی دیکەی، لە مۆزەخانەیەکی پاریس پارێزراون و لەناو چوارچێوەی تایبەت نمایش دەکرێن، لە کاتی چوونە ژوورەوە دەبێت جلوبەرگی تایبەت لەبەر بکەیت و ئیمزا بکەیت کە لەسەر بەرپرسیارێتیی خۆت دەچیتە ژوورەوە. چاوەڕێ دەکرێت ئەو کەلوپەلانە تاوەکو 1500 ساڵی دیکەش تیشک بدەنەوە!"
ئهم پزیشكه دهشڵێت"کارخانەی (نەتەنز) کە لە ئەسفەهانە، 7 جار لەسەر یەکتر بۆمباران کراوە و راگەیێنرا کە دزەکردنی مادەی تیشکاوەری لەناوەوەی کارخانەکە بەدی کراوە، لەو کارخانەیەدا کار لەسەر پیتاندنی (یۆرانیۆم) کراوە. بە سادەیی بیڵێین؛ شیبوونەوەی یۆرانیۆم زیاد لە چوار ملیار ساڵی دەوێت، دووریی ئەو کارخانەیەش لە هەرێم نیوەی دووریی نێوان (چەرنۆبڵ-ریزە)یە و نزیکەی 1000 کیلۆمەترێکە. خوا ڕەحم بکات."
PM:07:22:14/06/2025
ئهم بابهته 356
جار خوێنراوهتهوه