خواردنی برنج به‌م شێوه‌یه زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت
وێستگە ستایل-
له چوارچێوه‌ی نه‌ریته‌كانی ڕۆژانه‌مان زۆرێك له‌ئێمه خواردن ئاماده ده‌كه‌ین و پاشان به‌شێكی ده‌مێنێته‌وه بۆ ڕۆژی دواتر ده‌یخۆین، به‌ڵام هه‌ندێك جۆری خواردن نابێت دابنرێت و پاشان گه‌رم بكرێته‌وه چونكه ده‌بێت به ژه‌هر له‌سه‌روو هه‌مویانه‌وه برنج و مه‌عكه‌رۆنی.
توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه نابێت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ برنج و مه‌عكه‌رۆنی له‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌لاجه دابنرێت چونكه ده‌بێته هۆی توشبوون به چه‌ندین گرفتی ته‌ندروستی مه‌ترسیدار، چونكه پاش دانانیان به‌كتریای Bacillus cereus دروستده‌كات ئه‌گه‌ر له شوێنی ته‌ندروست هه‌ڵنه‌گیرێت.
باوترین نیشانه‌كانی ژه‌هراوی بوون به خواردنی برنج و مه‌عكه‌رۆنی خراپ بوو بریتیه له سكچوون و دڵتێكهه‌ڵاتن، زۆر به‌ده‌گه‌مه‌ن هۆكارن بۆ مردن به‌ڵام مردن به‌هۆی ئه‌م ژه‌هراوی بوونه‌وه تۆمار كراوه.
باشتر وایه زیاتر له 2 كاتژمێر برنج و مه‌عكه‌رۆنی له پله‌ی گه‌رمای ژوور دانه‌رێت، هاوكات ده‌بێت له ده‌فرێكی سه‌رداپۆشراو دابنرێت و پێش ئه‌وه‌ی بخورێت به‌ته‌واوه‌تی گه‌رم بكرێته‌وه.
PM:01:03:12/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 612
جار خوێنراوه‌ته‌وه