چی بکەم و چی نەکەم سودی دەبێت بۆ دەوالی؟
وێستگە ستایل-
ئەو کەسانەی دەوالیان هەیە پێویستە ئەم کارانە ئەنجام بدەن كه دکتۆر ئارام پسپۆڕی نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆرییەکانی خوێن لهم بابهتهدا ئاماژهی بۆ كردووه.
1-کێشت داببەزێنە و نابێت کێشت لە ئاستی ئاسایی زیاد ببێت.
2-قاچەکانت بەرزبکەرەوە کاتێک بۆت گونجا، یاخود کاتێک ڕادەکشێیت با پشتیەک لەژێر قاچەکانتا بێت.
3-وەرزش ئەنجام بدە وەکو ڕۆشتن بە پێ (پیاسە) یاخود ڕۆشتنێکی کەمێک خێرا بۆ ئەوەی سوڕی خوێن چالاک ببێت.
4-بەکارهێنانی کرێمی شێدارکەرەوە یاخود لۆشن ئەگەر پێستت ووشک بوو یاخود خورانی هەبوو بەهۆی دەوالیەکەوە.
5-هەوڵبدە زیان و برینداری بەر پێ و قاچەکانت نەگات '.
ئەم کارانەش ئەنجام مەدە:
1-بۆ ماوەی زۆر بە پێوە مەوەستە
2-بۆ ماوەی زۆر دامەنیشە لەسەر کورسی، مەگەر پێکانت لەسەر تەنێک دابنێیت بە بەرزی
3-وازبهێنە لە جگەرەکێشان
PM:01:02:12/06/2025
ئهم بابهته 592
جار خوێنراوهتهوه