‌نیشانه‌كانی توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی‌ گه‌ده‌

وێستگە ستایل-

شێرپەنجەی گەدە زۆرجار بە هێواشی و بە هێمنی گەشە دەکات، زۆر کەس هەست بە نیشانەکانی ناکەن تاوەکو دەچێتە قۆناغی پێشکەوتوو، دکتۆرە دالیا  پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتری باسكردوه‌.


نیشانە باوەکانی بریتین لە:
-ئازاری بەردەوامی بەشی سەرەوەی سک یان ناڕەحەتی.
-هەستکردن بە تێری خێرا لە کاتی خواردن.
- نەمانی ئارەزووی خواردن یان دابەزینی کێش بە شێوەیەکی چاوەڕوانەکراو.
- درەنگ هەرسکردن یان دڵەکزێ.
- سکچوون یان ڕشانەوە (هەندێکجار لەگەڵ خوێن).

کێن ئەوانەی  مەترسی توشبوونیان زیاترە؟
- ئەو کەسانەی کە تووشی هەوکردنی بەکتیریای (H. pylori) بوون و چارەسەر نەکرابێت.
- ئەو کەسانەی کە ڕێژەیەکی زۆر خۆراکی سوێر، لە قتوکراو یان خواردنەوە کحولییەکان ئەخۆن.
- جگەرەکێش.
-هەبوونی شێرپەنجەی گەدە لە خێزانەکەدا.
- هەوکردنی درێژخایەنی گەدە یان برینی گەدە.


PM:09:37:11/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌