خویه‌كی سادده و باو هۆكاری ڕوتانه‌وه‌ی قژه
وێستگە ستایل-
پسپۆڕانی ته‌ندروستی و گرنگیدان به قژ چه‌ند خویه‌كی ڕۆژانه‌یان باسكردوه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر پێستی سه‌ر و كوالیتی تاڵه قژه‌كان.
یه‌كێك له‌و خوانه‌ی كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر تاڵه قژه‌كان نوستنه به قژی ته‌ڕه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش پزیشكه‌كان ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن له نوستن به قژی ته‌ڕه‌وه دوور بكه‌ونه‌وه چونكه به‌تێپه‌ڕبوونی كات ئه‌م ڕه‌فتاره هۆكاره بۆ كه‌چه‌ڵ بوونی سه‌ر.
دكتۆر سوراب سیسی باس له‌وه ده‌كات مانه‌وه‌ی سه‌ر به‌شێداری واده‌كات ژینگه‌یه‌كی نمونه‌ی بۆ گه‌شه‌ی به‌كتریا و كه‌ڕوه‌كان ئه‌وه‌ش واده‌كات كڕێش و هه‌وكردنی پێستی چه‌ور دروست ببێت به‌هۆیه‌وه هه‌ست به خوراندن ده‌كرێت.
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت"نوستن به‌سه‌ری ته‌ڕه‌وه هۆكاره بۆ لاوازبوونی ڕه‌گی موه‌كان و شكاندنی تاڵه قژه‌كان، باشتره پێش نوستن قژ وشك بكرێته‌وه ئه‌وه باشترین كارێكه له‌گه‌ڵ قژت بیكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵنه‌وه‌رێت"
PM:09:35:11/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 2776
جار خوێنراوه‌ته‌وه