توێژینه‌وه‌یه‌ك: هه‌ندێك له خواردنه‌وه‌كان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر گه‌ده‌ی خاڵی ده‌بێت
وێستگە ستایل-
پسپۆڕانی خۆراك جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه هه‌ندێك جۆری خواردنه‌وه كاتێك له‌سه‌ر گه‌ده‌ی خاڵی ده‌خورێنه‌وه كاریگه‌ریه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی له كه‌سێك بۆ یه‌كێكی دیكه و جۆری خواردنه‌وه‌كانیش كاریگه‌ری جیاوازیان ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی پێگه‌ی" ده‌یلیش" بڵاویكردۆته‌وه له زاری پسپۆڕی خۆراك لۆرین ماناكر" خواردنه‌وه‌كان كاتێك له‌سه‌ر گه‌ده‌ی خاڵی ده‌خورێنه‌وه به‌شێكیان سوودیان هه‌یه و به‌شێكی دیكه‌یان زیان به‌گوێره‌ی كاریگه‌ری خواردنه‌وه‌كه له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی هه‌رس"
ماناكر باسی له‌وه كردوه، گژوگیاكان وه‌ك به‌یبوون و زه‌نجه‌بیل زیانیان نییه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر گه‌ده‌ی خاڵی بخورێنه‌وه به‌ڵكو یارمه‌تی ئارامبوونه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌ده‌ن.
هاوكات كه‌ركه‌دیه دوای نانخواردن بخورێته‌وه باشتره بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی به‌رزی په‌ستانی خوێنیان هه‌یه، سه‌باره‌ت به نه‌عنا ئاوسانی گه‌ده كه‌مده‌كاته‌وه و ده‌كرێت له‌گه‌ڵ خواردن یان به‌بێ خواردن بخورێت، سه‌باره‌ت به چای ڕه‌ش و سپی باشتره پێش یان دوای ژه‌مه‌كان بخورێت چونكه ئاسنی ناو خواردنه‌كان هه‌ڵده‌مژن به‌وه‌ش ڕێژه‌ی ئاسن له خوێندا كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
PM:07:02:11/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 380
جار خوێنراوه‌ته‌وه