چه‌ند جۆرێك خۆراك پیری دواده‌خات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه چه‌ند جۆرێك خۆراك وه‌ك" زه‌رده‌چه‌وه و سیر و شاتوو و چای سه‌وز" یارمه‌تی دواخستنی پیری نابۆماوه‌یی ده‌ده‌ن.
ته‌مه‌نی نابۆماوه‌یی به ته‌مه‌نی بایلۆجی خانه‌كانی مرۆڤ ناسراوه، ئه‌مه جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی به ژماره هه‌ژمار ده‌كرێت .
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له گۆڤاری (aging) بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه ئه‌و خۆراكانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان بۆ كراوه یارمه‌تی دواخستنی پیربوون ده‌ده‌ن، ئه‌م خۆراكانه پێكهاته‌ی سروشتیان تیادایه ئه‌وه‌ش واده‌كات كاریگه‌ریان له‌سه‌ر بایلۆجی جه‌سته‌ی و خانه‌كان هه‌بێت.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن تیمێكی توێژینه‌وه له زانكۆی واشنتن و زانكۆی نیشتیمانی تایبه‌ت به زانستی پزیشكی سروشتی و زانكۆی كالیفۆرنیا ئه‌نجامدراوه پسپۆڕان جه‌ختیان له‌سه‌ر كاریگه‌ری پێكهاته سروشتیه‌كانی ئه‌م خۆراكانه كردۆته‌وه له‌سه‌ر كرۆمۆسۆم و DNA.
پسپۆڕان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌م پێكهاتانه ته‌نها بۆ دواخستنی پیربوون به‌سوود نین به‌ڵكو مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
PM:06:52:11/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 2328
جار خوێنراوه‌ته‌وه