پزیشكێك: له‌به‌ر قژتان ئه‌م خۆراكانه بخۆن
وێستگە ستایل-
دكتۆر دیمتری كاربینكۆ مامۆستایه له زانكۆی بیرۆگۆڤ ی پزیشكی ڕێنمای ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه خه‌میان بووه به دوباره جوانبوونه‌وه‌ی قژیان، باده‌م و تۆوی كه‌تان و نیسك و بیبه‌ری شیرین و گێزه‌ر به‌كاربهێنن چونكه یارمه‌تی دوباره گه‌شه‌كردنه‌وه‌ی تاڵه موه‌كانی سه‌ر ده‌دات و قژ جوان ده‌كات.
به‌گوێره‌ی وته‌كانی ئه‌م پزیشكه سیستمی خۆراكی به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ڕه‌گی موه‌كان و چالاككردنی زینده‌چالاكی له‌ش و ڕێكخستنی هۆرمۆنه‌كان و پاراستنی قژ له هه‌ڵوه‌رین.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" چه‌ره‌س به‌دیاریكراوی باده‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشی ڤیتامین E یه و ده‌وڵه‌مه‌نده به پێكهاته دژه ئۆكسێنه‌ره‌كان سوڕی خوێن له پێستی سه‌ر چالاك ده‌كات و خۆراك ده‌دات به ڕه‌گی موه‌كان و خانه‌كان له تێكشكاندن ده‌پارێزێت، باده‌م ترشی نا چه‌وری هه‌مه‌چه‌شنی تیادایه پێكهاته‌ی تاڵه موه‌كه به‌هێز ده‌كات و یارمه‌تیده‌ره بۆ بریقه‌داربوونی."
سه‌باره‌ت به تۆوی كه‌تان كه به‌بۆچوونی ئه‌م پزیشكه پێكهاته‌یه‌كی زۆر گرنگ و سه‌ره‌كییه بۆ ته‌ندروستی قژ له‌به‌رئه‌وه‌ی زینك ی تیایدایه كه سیستمی به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات و هۆرمۆنه‌كان ڕێكده‌خات، بێجگه له‌وه‌ش باشتره سیستمی خۆراكی نیسك و پاقله‌مه‌نی تیادا بێت چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به كۆمه‌ڵه‌ی ڤیتامین B كه پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی خوێن وه‌ك پێویست بگاته پێستی سه‌ر و تاڵه‌كانی قژ به‌هێز ده‌كات.
هاوكات بیه‌ری شیرین سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشی ڤیتامین C یه كه ڕۆڵی گرنگی هه‌یه له دروستبوونی كۆلاجین بۆ به‌هێزبوونی ملوله‌كانی خوێن، گێزه‌ر ڤیتامین A تیادایه كه واده‌كات قژ بریقه‌داربێت و پێستی سه‌ر به‌هێز ده‌كات بۆ كارتێكه‌ره ده‌ره‌كیه‌كان.
PM:07:21:10/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 1324
جار خوێنراوه‌ته‌وه