پزیشكێك: له‌م كاتانه‌دا ئه‌گه‌ری دروستبوونی دووگیانی زۆره
وێستگە ستایل-
به‌شێك له‌و خانمانه‌ی یه‌كه‌مجاریانه پلانی دووگیانی دابنێت پرسیاری ئه‌وه‌یان هه‌یه كه‌ی ئه‌گه‌ری دووگیانبوونیان زۆره؟ دكتۆرە هودا پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون له‌م بابه‌ته‌دا باس له‌و حاڵه‌تانه ده‌كات كه ئه‌گه‌ری دروستبوونی دوگیانی هه‌یه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت"بەشێوەیەکی گشتی ئەگەر سوڕی مانگانەت ڕێک بێت و کێشەت نەبێت ئەوا لە دوای تەواو بوونی سووڕی مانگانەدا4 ڕۆژ پێش هێلکە دابەزین و ڕۆژی هێلکە دابەزین، ئەگەری دروست بوونی دووگیانی زۆرترینە کە بە نزیكه‌ی دەکاتە ڕۆژی 12-20 و بەتایبەتیش لە ڕۆژەکانی12-17 بە گونجاوترین کات دادەنرێت بۆ دروست بوونی حەمل چونکە لەوانەیە لەو ماوەیەدا هێلکە دابەزێ کە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت."
ئایا نیشانەکانی دابەزینی ھێلکە چیین ؟
1-بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش بەرێژەیەکی کەم
2-ھەبوونی دەردراوێکی لینج لەدامێنەوە
3-زیادبوونی ئارەزووی سەرجێیی
4-ھەبوونی ئازار لە پشت وبەشی خوارەوەی سک
5-ھەبوونی ئازار لە سنگ
PM:07:17:10/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 584
جار خوێنراوه‌ته‌وه