چالێنجه‌كه‌ی تیك تۆك ی دوباره كرده‌وه و گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگە ستایل-
له ڕووداوێكدا كه شه‌قامی ئه‌مه‌ریكای هێناوه‌ته قسه، خانمێكی هه‌رزه‌كار پاش چوار ڕۆژ مانه‌وه‌ی له چاودێری چڕ گیانی له‌ده‌ستدا، به‌هۆی دوباره كردنه‌وه‌ی چالێنجی (Huffing) ی به‌ناوبانگی تیك تۆك ئه‌ویش بریتیه له هه‌ڵمژینی جۆرێك مادده‌ی كیمیاوی ژه‌هراوی كه بۆ خاوێنكردنه‌وه به‌كارده‌هێنرێنت.
خێزانی ئه‌م خانمه له‌ڕێی پێگه‌ی "GoFundMe" ئاشكرایان كردوه كچه‌كه‌یان 4 ڕۆژ پاش مانه‌وه‌ی له یه‌كه‌ی چاودێری چڕ به‌مێشك گیانی له‌ده‌ستداوه، رینا ته‌مه‌نی 19 ساڵه دوای دوباره كردنه‌وه‌ی چالێنجێكی تیك تۆك كه هاوڕێیه‌كی داوای لێكردوه توشی ئه‌م حاڵه‌ته بووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی LBC بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه چه‌ندین هه‌رزه‌كار ئه‌م چالێنجه دوباره ده‌كه‌نه‌وه كه له تیك تۆكدا بڵاوبۆته‌وه، داوا ده‌كرێت ئاگای له‌ناو هه‌رزه‌كاران بڵاوبكرێته‌وه له‌باره‌ی ئه‌م كاره مه‌ترسیدار و بكوژه چونكه هه‌ڵمژینی گازی ئه‌م پێكهاته كیمیاویانه زیان به مێشك ده‌گه‌یه‌نێت و هۆكاره بۆ سست بوونی دڵ له زۆر حاڵه‌تدا هۆكاره بۆ مردنی كتوپڕ.
PM:07:15:10/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 8624
جار خوێنراوه‌ته‌وه