ئایا قه‌ڵه‌وی نه‌خۆشییه؟
وێستگە ستایل-
كێشی زۆر و قه‌ڵه‌وی گرفتێكی باوی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه، به‌ڵام ئایا قه‌ڵه‌وی به نه‌خۆشی داده‌نرێت؟ دکتۆر داهات پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی هەناوی و شەکرە له‌م بابه‌ته‌دا به‌شێوه‌یه‌كی زانستی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌یداوه‌ته‌وه.
دکتۆر داهات ده‌ڵێت"قەڵەوی بە نەخۆشی و بە کۆ نەخۆشیش هەژمار دەکرێت چونکە قەڵەوی دەبێتە هۆی ماکەکانی نەخۆشی وەک (بەرزە فشاری خوێن، شەکرەی جۆری دوو، بەرزبوونەوەی چەورییەکانی خوێن، کێشەی گیرانی خوێنبەرە تاجییەکانی دڵ، جەڵتەی دڵ، جەڵتەی مێشک)."
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت" قەڵەوی دەبێتە هۆی نەخۆشییە میکانیکییەکان وەک (صەوەفان، ئینزیلاقی پشت، کێشەی بێ خەوی و خەمۆکی)بۆ ئه‌وه‌ش باشتره هه‌موان له مه‌ترسی و زیانه‌كانی قه‌ڵه‌وی به‌ئاگابن و سیستمی خۆراكی ته‌ندروست بۆ ژیانیان دابنێنن هه‌تا له چه‌ندین نه‌خۆشی كتوپڕ و درێژخایه‌ن پارێزراوبن"
PM:07:14:10/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 432
جار خوێنراوه‌ته‌وه