ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی: توشبوون به ئاوڵه‌ی مه‌یموون زیادی كردووه
وێستگە ستایل-
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاگای ده‌دات له‌باره‌ی زیادبوونی ژماره‌ی توشبوون به ڤایرۆسی ئاوڵه‌ی مه‌یموون له ڕۆژئاوای ئه‌فه‌ریقا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه هه‌یه له هه‌ر جێگایه‌كی دیكه‌ی جیهان.
به‌ڕێوبه‌ری گشتی ئه‌م ڕێكخراوه"تیدرۆس ئه‌دهانۆم" له جنێف به پشت به‌ستن به ڕێنماییه‌كانی لیژنه‌ی سه‌ربه‌خۆی پسپۆڕانی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه ڕێكخراوه‌كه‌یان دۆخی به‌په‌له‌ی ڕاگه‌یاندوه سه‌باره‌ت به‌م نه‌خۆشییه، ڤایرۆسه‌كه له‌ڕێی به‌ركه‌وتنی جه‌سته‌ی ده‌گوێزرێته‌وه.
مانگی ئۆگه‌ست ی 2024 ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرای كرد هێشتا ڤایرۆسی ئاوڵه‌ی مه‌یموون جێگای ترسه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، داوا له حكومه‌تی وڵاتان كرا كاربكه‌ن بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه.
ئەم نەخۆشی یە بەهۆی ڤایرۆسێکەوە بڵاو دەبێتەوە كه پێی ده‌وترێت(monkeypox virus)کە بە شێوەیەکی گشتی لە کیشوەری ئەفریقیا لە ئێستادا بڵاوە.
نیشانەکانی:
لە زۆربەی کەسدا یەکەم نیشانە لە پێستیدا دەردەکەوێت کە لەشێوەی پەڵەی سوردایەو پاشان ئبێت بە بڵقێکی زەردکە ئازار‌و خورانی لەگەڵدایە زیاتر توشی هەردوو پەلەکان و دەم و چاو و ناوچەی هەستیار دەبێت هەروەها نەخۆشەکە توشی لەرزو تا و بێهێزی دەبێت.
-ئەم نەخۆشیە 4 هەفتە دەخایەنێت، هەموو کەسێت ئەگەری توشبوونی هەیە بەڵام زیاتر مەترسی دارە لەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەن هەیە یان بەرگری لەشیان کەمە.
-شێوازی گواستنەوە، ئەم نەخۆشی یە بە خێرای ئەگوازرێتەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر لە ڕێگەی هەناسە هەروەها بەکارهێنانی جل و بەرگ و کەل و پەلی کەسانی توشبوو، بۆیە ئەگەر توشی بوو پێویستە تێکەڵی کەسانی تر نەبێت تا نەخۆشیەکەی بەتەواو چاک دەبێتەوە.
PM:07:11:10/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 408
جار خوێنراوه‌ته‌وه