گرنگترین نیشانەکانی توشبوون به مایەسیری دەرەکی
وێستگە ستایل-
نەخۆشی مایەسیری، بریتییە لە کشان و تەزبوونەوەی موولوولە خوێنهێنەرەکانی دەوری کۆم و ڕێکە، نەخۆشییەکی زۆر باوە، وە له هەر چوار کەس سێ كهس ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشی مایەسیری هەیە، بۆی هەیە کشان و تەزبوونەوەی موولوولە خوێنهێنەرەکە لە ناو ڕێکە بێت یان لە ژێر پێست و لە دەوری کۆم بێت، دکتۆر دیاری پسپۆری نهشتهرگهری گشتی لهم بابهتهدا گرنگترین نیشانەکانی توشبوون به مایەسیری دەرەکی دهخاته ڕوو.
گرنگترین و باوترین نیشانەکانی مایەسیری دەرەکی بریتین لە:
1-ئازار یان ناڕەحەتی- بەزۆری ئەمە دیارترین نیشانەیە، بەتایبەتی لەکاتی دانیشتن یان لەکاتی پیساییکردن، زۆرجار ئازارەکە تیژ دەبێت ئەگەر خوێن مەین لە مایەسییریەکەدا دروست بێت.
2-ئاوسانی دەوری کۆم – ڕەنگە هەست بە گرێیەکی ڕەق لە نزیک دەرچەی کۆم بکرێت.
3-خوران – پێستی دەوروبەری مایەسیری دەرەکی لەوانەیە تووشی خوران ببێت
4-خوێنبەربوون دوای پیساییکردن
ئەگەر تووشی ئازارێکی زۆر بوویت، خوێنبەربوونی بەردەوام، یان نیشانەکان کە بە تێپەڕبوونی کات خراپتر دەبن، گرنگە ڕاوێژ بە پزیشک بکەیت.
PM:03:58:05/06/2025
ئهم بابهته 1044
جار خوێنراوهتهوه