چاره‌سه‌رێكی نوێ و بنه‌بڕ بۆ كه‌چه‌ڵی و ڕوتانه‌وه‌ی قژ به‌رده‌ست ده‌بێت
وێستگە ستایل-
توێژه‌ره‌وه‌كان له‌زانكۆی كالیفۆرنیا- لۆس ئه‌نجلوس ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كیان بڵاوكردۆته‌وه كه ماوه‌یه‌كی زۆری خایاندوه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ گرفتی كه‌چه‌ڵ بوون و ڕوتانه‌وه‌ی سه‌ر بدۆنه‌وه و ئه‌نجامی باشیان به‌ده‌ستهێناوه.
زاناكان زنجیره‌یه‌ك توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر PP405 ئه‌نجامداوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك هانده‌ر به‌كاربێت بۆ ڕه‌گی تاڵه موه ته‌ندروسته‌كان، توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه ئه‌م پێكهاته‌یه سوودی هه‌یه بۆ گه‌شه‌ی تاڵه موه‌كان و سه‌لامه‌ته و هیچ زیانێك به پێستی سه‌ر ناگه‌یه‌نێت، بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌م پێكهاته‌یه‌ش كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت بۆ به‌رهه‌مهێنان و به‌بازاڕكردنی دروستكراوه.
زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌ئێستادا به‌ده‌ست گرفتی ڕوتانه‌وه‌ی قژ و كه‌چه‌ڵ بونه‌وه ده‌ناڵێنن، هۆكاره‌كه‌شی چونه ته‌مه‌ن یان بۆماوه‌یی یان سترێس و تێكچوونی هۆرمۆنه‌كانه.
له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتوه له‌ئێستادا ته‌نها دوو جۆر ده‌رمان له ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌سته بۆ چاره‌سه‌ری كه‌چه‌ڵی، بێجگه له ده‌رمانی كیمیاوی ته‌واوكاری خۆراكی و چاره‌سه‌ر به لێزه‌ر و ڕواندنه‌وه‌ی قژ ڕێگای دیكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته.
زوو چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته له‌حاڵه‌تی گه‌شه‌پێدانی ته‌كنیكی PP405 ده‌بێته شۆڕشێكی نوێ له بواری خزمه‌تكردنی قژ.
PM:03:54:05/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 1120
جار خوێنراوه‌ته‌وه