ڕێگایه‌كی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ سه‌لماندویه‌تی ده‌رمانی تێستی هه‌ردوو كۆمپانیای ڤایزه‌ر و ئه‌رڤیناس سه‌ركه‌وتوو بووه له دواخستنی گه‌شه‌ی خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بۆماوه‌ی زیاتر له 3 مانگ به‌راورد به ده‌رمانی ڤاسلۆدیكس كه به‌رهه‌می كۆمپانیای ئه‌سترازینكا یه، ده‌رمانه‌كه بۆ ئه‌و نه‌خۆشخانه به‌كارهاتوه كه كرۆمۆسۆمێكی دیاریكراویان بازدان تیایدا ڕویداوه.
ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له كۆبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به وه‌رمی شێرپه‌نجه‌ی له شیكاگۆ خراوه‌ته ڕوو و له گۆڤاری"نیو ئینگلاند" ی پزیشكی بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ده‌ركه‌وتوه ده‌رمانی "ڤیبدیجیسترانت" كه ئێستا له تێستدایه ته‌مه‌نی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی درێژكردوه كه گۆڕانكاری له كرۆمۆسۆمی ASR1 یاندا هه‌بووه، به‌نزیكه‌ی 5 مانگ له‌كاتێكدا ده‌رمانی ڤاسلۆدیكس ته‌نها دوو مانگ ته‌مه‌نی نه‌خۆشه‌كانی درێژكردوه.
ئه‌ریكا هامیلتۆن به‌شداری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی كردوه و وتویه‌تی" ڤاسلودیكس" به‌ده‌رزی وه‌رده‌گیرێت له‌به‌رامبه‌ردا "ڤیبدیجیسترانت" له‌ڕێی ده‌مه‌وه به‌حه‌ب وه‌رده‌گیرێت.
به‌گوێره‌ی داتاكانی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكی بۆ شێرپه‌نجه، شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به‌نزیكه‌ی سێ به‌شی ته‌واوی جۆره‌كانی شێرپه‌نجه‌یه كه توشی ئافره‌تان ده‌بێت له ئه‌مه‌ریكا.
PM:06:23:01/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 872
جار خوێنراوه‌ته‌وه